کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

كەتیبەكانی حزبوڵای عیراق ئەركی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق بۆ كۆكردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەت سەخت دەكەن چونكە ئامادەنین چەكەكانیان رادەست بكەن.
كەتیبەكانی حزبوڵای عیراق پێداگری لەسەر هێشتنەوەی چەكەكانی دەكات و هەر جۆرە گفتوگۆیەك لەمبارەیەوە ڕەتدەكاتەوە ئەم هەڵوێستە پرسیار و گومانی زۆری لەسەر توانای حكومەتەكەی عەلی زەیدی دروستكردووە؛ بەتایبەت لەم كاتەدا كە واشنتۆن فشارەكانی بۆ سەر بەغداد چڕكردووەتەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی چەكی ئەو گرووپانەی كە ئەمریكا وەك ڕێكخراوی تیرۆریستی پۆلێنیان دەكات.
عەلی زەیدی، كە لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە پۆستەكەی وەرگرتووە، بەڵێنی داوە چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، بەڵام ئەم دۆسیەیە دوای گۆڕانكارییە هەرێمییەكانی جەنگی غەززە و جەنگی ئێران، هەستیارییەكی زیاتری بەخۆوە بینیوە.
لهێب هیگڵ، گەورە شیكەرەوەی كاروباری عیراق لە گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتیی، ئاماژەی بەوەكرد عەلی زەیدی رووبەروی كۆمەڵێك قەیران دەبێتەوە، چونكە عیراق بوەتە شوێنی یەكلایی كردنەوەی ململانێكانی ئەمریكا و ئێران و بەو هۆیەشەوە دەوڵەت ناتوانێت كۆنترۆڵی تەواوی هێزەكان بكات.
شیكەرەوەكانیش پێیانوایە، رۆڵی زەیدی لە نێوان كەسایەتییەكی راگوزەر یان كەسێك كەبتوانێت دەسەلاتەكانی وەك سەرۆك وەزیران بسەپێنێَت پەیوەستە بە قۆستنەوەە ئەو دەرفەتەی كە هاتوەتەبەردەستی و بەهۆیەوە ئەو پۆستە باڵایەی وەرگرتوە .
چەند بژاردە و سیناریۆیەك لەبەردەم حكومەتی عیراقدا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ گروپە چەكدارەكان كە هەر یەكەیان لێكەوتەی خۆیان هەیە، لەوانە، رووبەڕووبوونەوەی توند بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی ئەمریكا و گێڕانەوەی شكۆی دەوڵەت، بەڵام مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی و ناسەقامگیری ئەمنی لێدەكەوێتەوە.
چاوپۆشین لە گروپە چەكدارەكان و پاراستنی ئارامی كاتی و دووركەوتنەوە لە جەنگی ناوخۆیی، بەڵام رووبەڕوبوونەوەی سزای ئابووری توندی ئەمریكای لێدەكەوێتەوە.
یان تێكەڵكردنی قۆناغ بە قۆناغ ئەو گروپە چەكدارانە و تێكەڵكردنیان بە دامودەزگاكانی دەوڵەت ، بەڵام ئەم پڕۆسەیە زۆر ئاڵۆزە و ر پیچدەچێت گرووپە ئایدۆلۆژییەكان یان واشنتۆن پێی رازی نەبن.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پەردەیان لەسەر پەیکەری عومەر شێخ موس و ئەگنیتا لاداوە و دەشڵێت: مایەیەی شەرەفێکی گەورەیە.
دەقی بڵاوکراوەکە:
ئەو کاتەی خۆشەویستی و خەبات بۆ ئازادی گەلی کورد ئاوێتەی یەکتر دەبن، چیرۆکێکی نوێ لەدایک دەبێت، چیرۆکی ژیانی عومەر شێخ موس و ئەگنیتا (خوشکە تارا).
ئەمیان لە شاری عامودای رۆژئاوای کوردستانەوە، بە دڵێکی شەیدا و پڕ لە خۆشەویستی کوردستانەوە و بە عەقڵ و بیرێکی کوردانەوە دەکەوێتەڕێ و سنوورە دەستکردەکان دەبڕێت و خۆی لەناو خەباتی باشووری کوردستان و لەناو دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دەبینێتەوە. ئەویتریشیان بە دڵێکی پڕ لە خۆشەویستی هاوسەرەکەی و بە بیرێکی ئازادیخوازانە و مرۆڤدۆستانەوە سنووری نەتەوەکان دەبڕێت و خۆی لە چیاکانی کوردستان و لەناو ریزی خەباتکارانی کورددا دەبینێتەوە.
ئەمڕۆ بە شەرەفێکی گەورەوە وەک وەفایەک پەردەمان لەسەر پەیکەری ئەو دوو هەڤاڵە خەباتکارەمان لادا. بۆ هەمیشە شانازییان پێوەدەکەین. هیوای تەندروستی و تەمەندرێژی بۆ کاک عومەری سەرکردە و هاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلال دەخوازین و سڵاو بۆ گیانی پاکی خاتوو ئەگنیتای کۆچکردوو دەنێرێن.
لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی دێڵفی، شێری کراهام تاڵەبانی، سەرۆک و هاودامەزرێنەری دەزگای سید، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە گەشەپێدانی ئابوری و پاراستنی مافی کارمەندان.
شێری کراهام تاڵەبانی، سەرۆک و هاودامەزرێنەری دەزگای سید رایگەیاند، زۆرینەی ژنان لە جیهاندا دوو کار ئەنجام دەدەن، بە شێوەیەک لەگەڵ ئەرکەکانی ناوماڵ، لە دەرەوەش بۆ بەدەستهێنانی داهات و باشترکردنی رەوشی ئابوری تێدەکۆشن.
ئەوەشی خستەڕوو، زیادبوونی بەشداریی ژنان لە بازاڕی کاردا، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر باشترکردنی رەوشی ئابوری دەبێت.
شێری کراهام ئاماژەی بەوەشکرد، سەلامەتیی ژنان لە شوێنی کاردا کاریگەرییەکی ناڕاستەوخۆی لەسەر بوژانەوەی ئابوری هەیە، بۆیە پێویستە سەرجەم دامەزراوە و دەزگاکان خاوەن یاسای تایبەت بن بۆ پاراستنی سەلامەتی و مافی کارمەندەکانیان.
دەبێت ژنان لە دامەزراوە و دەزگاكاندا بكەین بە سەركردە، "شێری كراهام تاڵەبانی، وا دەڵێت"
عومەر شێخموس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی دێڵفی لە سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەراورد بە عیراق و وڵاتانی ناوچەكە زۆر سەقامگیرترە، هەروەها ئەمنیەت و ئاسایشی هەرێم دەرفەتێكی باشە بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ئابوری.
عومەر شێخموس ئاماژەی بەوەشکرد، مافەکانی گەلی کورد لە دەستوری عیراقدا چەسپێنراون و هەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی تری عیراق و وڵاتانی ناوچەکە خاوەن رەوشێکی سەقامگیرترە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ئاسایشە دەرفەتێکی باشە بۆ وەبەرهێنان، هەروەها وڵاتانی دراوسێ رۆڵیان لە ناسەقامگیری عیراقدا هەبووە و هێزە کوردییەکانیش لە پرسە گەورەکاندا یەکگرتوو بوون.
لە میانی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیدا، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا جەختی لە رەوایەتی پێشمەرگە و پێشکەوتنی شارەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا، لە پانێڵکدا لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتیی دێڵفی رایگەیاند، خەڵكی عیراق رۆشنبیر و خۆڕاگرن و پێویستە سەركردەكانی عیراق واز لە رابردوو بهێنن.
وتیشی، پێشمەرگە هێزێکی دەستورییە و هەرێمی کوردستان بۆ هیچ لایەک هەڕەشە نییە، هەروەها داوای لە سەرکردەکانی عێراق کرد واز لە رابردوو بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، شارەکانی سلێمانی و هەولێر لە پەرەسەندنی بەردەوامدان و هاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپان، هەروەها جەختی لەوەکردەوە، پێویستە گەلان خۆیان بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن نەک وڵاتانی تر.
ئەحمەد داود ئۆغلو داواشیکرد، سنورەکان نەمێنن بۆ ئەوەی ئابوری شارەکان بەهێز بکرێت و ئابوری عێراقیشی بە گرنگ بۆ ناوچەکە وەسف کرد.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پرۆسەی ئاشتی سەربکەوێت، زۆرترین وەبەرهێنان لە سلێمانی دەکرێت، جەختیکردەوە کە پێویستە گەلان خۆیان بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن نەک وڵاتانی زلهێز.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، قسەكانی دوێنێی كاك بافڵ و كاك قوبادم زۆر بەدڵبوو، هەروەها قسەكانی دوێنێی كاك بافڵ و ئێمە هەرێمێكی كوردستانی بەهێزمان دەوێت، هاوکات خەڵكی سلێمانی بە چەند زمان قسە دەكەن كە ئەوە زۆر گرنگە.







































