کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

حوسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند کە دەستنیشانکردنی ئامانجی نوێ و داڕشتنی ئۆپراسیۆن لە جوگرافیای تازەدا لە کارنامەی هێزەکانیاندایە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگدا.
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئێستا لە جەنگدان لەگەڵ دەسەڵاتێکی دوژمندا و قۆناغگەلێکیان لەو جەنگە بڕیوە و سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
موحیبی ئاستی یەکەمی سەرکەوتنەکانی بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی دوژمن بە ئامانجەکانی بۆ روخاندنی دەسەڵاتی ئێران و پارچەکردنی ئێران گەڕاندەوە.
هەروەها و جەختکردوەتەوە، کە دوژمن دوای شکستهێنان لەو ئامانجانانەی ئێستا روی لە دانوستان و ناوبژیوانی کردووە.
وتەبێژی سوپای پاسداران بانگەسەکانی سێنتکۆم رەتدەکاتەوە ودەڵێت؛ سوپای ئەمریکا نەیتوانیوە بۆ چەند سەعاتێکیش ئاسایش بۆ گەروی هورمز دابینبکات.
هەروەها باسی لەوە کرد کە پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کەوتوونەتە بەر ئامانج و بوونەتە هۆی تێکدانی ئاسایش بۆ وڵاتانی ناوچەکە .
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار، تەرمی دوو کەس دۆزراونەتەوە، کە وەستا و شاگردێکن و شوێنەواری گولـلە بە جەستەیانەوە دیارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەرمی دوو کەس لە ناوچەی پیشەسازی کەلار دۆزراونەتەوە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەرمەکان لە نهۆمی دووەمی دوکانێکی ناوچەی پیشەسازییدا بوون.
ئەو دوو کەسەی کوژراون، لە دایکبووی ساڵانی (1991 و 1997)ـن و لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنەواری گولـلە بە جەستەیانەوە دیارە و گومان دەکرێت هەردوو کوژراوەکە شەوی رابردوو کوژرابن و دەستیانکردوە بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە.
دوای زیاتر لە سێ مانگ و گەمارۆ توندەکانی ئەمریکا، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێران کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە، گەیشتە چین
کۆمپانیای تانکەر تراکەرز کە چاودێری جوڵەی کەستییەکان دەکات رایگەیاند، بارێکی نەوتی خامی ئێران کە بڕەکەی دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل، پاش سێ مانگ و نیو مانەوە لە ئاوەکاندا، بەم دواییانە گەیشتووەتە چین.
کۆمپانیاکە لە ڕێگەی پەیامێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاشکرای کرد، وێنە مانگە دەستکردەکان پەیوەستبوونی کەشتییەکی نەوتهەڵگری پەیوەندیدار بە ئێرانیان لە بەندەرەکانی چین پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی وردتری لەو بارەیەوە نەداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی ڕاگەیەندراوە رەسمییەکانی ئێران، تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 16 ملیار دۆلار نەوت رەوانەی دەرەوە کراوە.
لە بەرانبەردا، سێنتکۆم رایگەیاندوە، لە دەستپێکی گەمارۆکانەوە ئێران نەیتوانیوە هیچ بڕە نەوتێک هەناردەی دەرەوە بکات و ئابورییەکەیان نزیکبوەتەوە لە سفر.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند توانای سەربازی ئێران بە تەواوەتی لاواز بووە، ئەو هەڕەشەی موجتەبا خامنەییش کردی، لوتکەی نائومێدییە کاتێک پۆشاکی دەسەڵات دەپۆشێت.
سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکیدا لە تروس سۆشیال، وەڵامی هەڕەشەکەی موجتەبا خامنەیی داوەتەوە، کاتێک فەرمانی بە لێپرسراوە سەربازییەکانی کرد، ئامادەبن بۆ هەر وەڵامدانەوەیەک بە بێ دیاریکردنی سنوری جوگرافیا لە ئەگەریی هێرشی ئەمریکا یان ئیسرائیلدا.
ترەمپ بە بەراوردکردنی توانای سەربازیی کۆماری ئیسلامی پێش جەنگ و دوای هەشت مانگ لە جەنگ، جەختیکردوەتەوە، هێزی دەریایی ئێران تێکشکێنراوە، ژێرخانی ئەتۆمی لەناوبراوە و حزبوڵای لوبنانیش روبەڕووی لاوازییەکى زۆر بووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەدا، ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرەتاوە توانای سەربازیی ئێران زیاتر نمایش بووە تا راستی؛ لەم جەنگەدا ئەو راستییە سەلمێندرا.
كۆریای باكور بۆمبێكی هێشوویی تاقیدەكاتەوە كە 13 هێكتار زەوی دەوروبەری خۆی دەكاتە خۆڵەمێش.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی كۆریای باكور رایانگەیاند، پیۆنگیانگ بۆمبێكی هێشوویی تاقیكردۆتەوە كە دەكرێت لەسەر موشەكی بالیستی تاكتیكی جێگیر بكرێت، و بەڵێنیانداوە تا كۆتایی ئەمساڵ جۆرەها كڵاوەی جەنگیی هێشوویی بڵاوبكەنەوە.
بەپێی ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشوریش، بۆمبی هێشووییەكە دەیان تا سەدان تەقەمەنی بچووك بەردەداتەوە، ئەمەش رێگەی پێدەدات بەپانی رووبەرێكی گەورە ئامانجی جۆراوجۆر بپێكێت.
پەیمانگاكانی توێژینەوەی سەر بە ئیدارەی موشەكی پشتڕاستیانكردەوە، كڵاوەی جەنگی بۆمبە هێشووییە نوێكەی كۆریای باكور، بەرزترین توانای وێرانكارییان هەیە و دەتوانن ناوچەیەكی ئامانجكراو كە رووبەرەكەی لە نێوان 12 بۆ 13 هێكتاردایە بكەنە خۆڵەمێش.







































