ئیلۆن مەسک دەیەوێت دوو شاری گەورە لەسەر مانگ و هەسارەی مەریخ بونیاد بنێت

کوردساتکوردسات
21:00:00 2026/02/1621:00:00 2026/02/16

ئیلۆن مەسک، گەورە ملیاردێری ئەمریکی ئاشکرای کرد، کۆمپانیای "سپەیس ئێکس" لە بەرنامەیدایە لە ماوەی 10 ساڵدا شارێک لەسەر رووی مانگ بونیاد بنێت و پاشان هەوڵی ئەوە دەدەن لە داهاتوودا هەمان پڕۆژە لەسەر هەسارەی مەریخ جێبەجێ بکەن.


لە هەژماری رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، ئیلۆن مەسک رایگەیاند: "سپەیس ئێکس لە بەرنامەیدایە شارێک لەسەر هەسارەی مەریخ بونیاد بنێت، بەڵام پێشینەی کارەکان دەستەبەرکردنی هەلومەرجەکانە بۆ داهاتووی شارستانیەت، بۆ ئەمەش رووی مانگ باشترین بژاردەیە".

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردووەتەوە، کۆمپانیاکەی ئیلۆن مەسک سەرجەم بەشداربووانی پڕۆژەکەی ئاگادار کردووەتەوە، کە گەیشتن بە مانگ لە پێشینەی کارەکانیانە و دواتر لە ئەرکێکی درێژمەودادا هەوڵی گەیشتن بە هەسارەی مەریخ دەدەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سپەیس ئێکس لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، کەشتییەک بەبێ سەرنشین دەنێرێتە سەر رووی مانگ.

ئەم لێدوانەی ئیلۆن مەسک لە کاتێکدایە، ئەمریکا لەگەڵ چین کەوتووەتە کێبڕکێوە و هەردوو وڵات هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی دوای تێپەڕبوونی 54 ساڵ، جارێکی تر مرۆڤ بگەیەننە سەر رووی مانگ.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار