ئەمریکا تیمی ئەلیکترۆنی لە جەنگی داعش دا بەکاردەھێنێت

ئاشتون کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا، رایگەیاند: ئەگەر ھەیە داوا لە تیمە ئەلیکترۆنییەکانی سەر بەھێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانی ئەمریکا بکرێت کە بەشداری لە شەری داعشدا بکەن.
ھێزی نیشتیمانی ئەمریکا ھێزێکی سەربازی یەدەگەو دەکرێت لە حاڵەتی پێویستدا پشتیان پێ ببەسترێت کە لەناویاندا ١٢٠ تیمی ئەلیکترۆنی ھەیە بۆ وەڵامدانەوەو رێگری کردن لە ھێرشە ئەلیکترۆنییەکان.
کارتەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە، دوور نییە تیمە ئەلیکترۆنییە تایبەتەکان لە ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر داعش بەکاربھێنرێن.
لێدوانەکەی کارتەر لە کاتێکدایە کە پێشتر گۆڤاری “دیفێنس وەن”ی ئەمریکی لە زاری لێپرسراوانی ئەمریکاوە رایگەیاندبوو کە ھێرشی ئاسمانی و زەمینی و ئەلیکترۆنی بۆ سەر داعش لە موسڵ دەستیپێکردووە.