بەھۆی ھێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا.. ھەزار و ١٠٠ ئاوارەی تر خۆیان گەیاندە کانتۆنەکانی خۆرئاوای کوردستان

بەھۆی بەردەوامی ھێرشەکانی سوپای تورکیا و کردەوە توندوتیژیەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا، زیاتر لە ھەزار ئاوارەیتر بەرەو کانتۆنی عەفرین ھەڵاتوون.

رۆژی سێ شەممە ، ھەزار و ١٠٠ ئاوارەیتری ناوچەکانی ( باب ، ڕەققە، دێرزۆر، بوکەمال ، جەرابلوس و ئەعزاز) بەھۆی ھێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا و پەلامار و کردەوە توندوتیژیەکانی تیرۆرستانی داعش لە دەروازەی ‘قەتما’ ی ناوچەی ‘شێرا’ خۆیان گەیاندە کانتۆنی عەفرین لە خۆرئاوای کوردستان..دواتر ھێزەکانی ئاسایش ئاوارەکانیان لە کامپەکانی ( ڕووبار و باسل) جێگیرکردووە .