مونلاین بە تاکە بریکاری رەسمیی یۆرۆی 2028 لە عێراق دەستنیشانکرا

کوردساتکوردسات
21:00:00 2026/09/0521:00:00 2026/09/05

کۆمپانیای مونلاین وەک تاکە بریکاری فرۆشتنی تایبەتی پاکێجەکانی میوانداریی رەسمیی UEFA EURO 2028 لە عێراق دەستنیشان کرا.

 

 

کۆمپانیای "BEYOND Hospitality"، دابینکەری رەسمیی میوانداریی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا   UEFA EURO 2028، کۆمپانیای مونلاین تراڤڵی وەک بریکاری فرۆشتنی تایبەتی پاکێجەکانی میوانداریی رەسمیی ئەم پاڵەوانێتییە لە عێراق دەستنیشان کردووە.

جەیمی بایرۆم، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای بیۆند هۆسپیتاڵیتی BEYOND Hospitality لەوبارەیەوە رایگەیاند: ئێمە دڵخۆشین کە کۆمپانیای موونڵاین بەشێکە لە تۆڕی فرۆشتنی ئێمە. ئەزموون و شارەزایی ئەوان سەلمێنراوە و پەیوەندییە بەهێزەکەیان لەگەڵ کڕیاران و تێگەیشتنی قووڵیان بۆ بازاڕە پەیوەندیدارەکان دەیانکات بە هاوبەشێکی نموونەیی بۆ بەرزڕاگرتن و گەشەسەندنی بەرنامەی میوانداریی رەسمیی پاڵەوانێتیی یۆرۆ  UEFA EURO 2028.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە دەست بە فرۆشتنی  پاکێجەکانی میوانداری پاڵيوانێتییەکە دەکرێت و نرخەکانیش لە 900 پاوەندەوە دەست پێ دەکەن (بەبێ باج).

لەلایەن خۆشیەوە، رێبین خەسرەو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مونڵاین ئاماژەی بەوە کرد، یۆرۆی 2028 یەکێک دەبێت لە کاریگەرترین رووداوە وەرزشییەکانی ئەم دەیەیە و کۆمپانیای مونڵاینیش بە هەموو ئەزموون و کارامەییەکی خۆیەوە وەک هاوبەشێک کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە بە کڕیاران.

پاڵەوانێتیی یۆرۆی 2028 لە رێکەوتی 9ـی حوزەیران بۆ 9ـی تەممووزی ساڵی 2028 بە بەشداریی 24 هەڵبژاردە لە ئینگلتەرا، سکۆتلاند، وەیڵز و کۆماری ئیرلەندا بەڕێوە دەچێت.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار