رۆژی جیهانیی هایکۆ

کوردساتکوردسات
21:00:00 2026/04/1621:00:00 2026/04/16

ئەمڕۆ (١٧ی نیسان) لە جیهاندا بە ڕۆژی شیعری "هایکۆ" دەناسرێت. بەڵام هایکۆ چییە و بۆچی هێندە سەرنجڕاکێشە؟


هایکۆ چییە؟

هایکۆ، کورتترین فۆرمی شیعرییە لە جیهاندا کە ڕەگ و ڕیشەی بۆ وڵاتی ژاپۆن دەگەڕێتەوە. ئەم جۆرە شیعرە ڕێک وەک "گرتنی وێنەیەک وایە بە کامێرا"؛ تەنها یەک ساتی کورت و تێپەڕ لە سروشت یان ژیان دەگرێت و دەیخاتە چوارچێوەی وشەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕستەیەکی زیادە بەکاربهێنێت.

چۆن دەنووسرێت؟

پێکهاتە: بە شێوەیەکی کلاسیکی تەنها لە سێ دێڕ پێکدێت.

کێش و بڕگە: لە بنەڕەتدا لەسەر سیستەمی بڕگەیی (٥-٧-٥) دەنووسرێت، بەڵام لە وەرگێڕان و زمانەکانی تردا زیاتر گرنگی بە "کورتگبڕی" دەدرێت.

ناوەڕۆک: هەمیشە وەسفی ساتێک، گۆڕانی وەرزێک، یان دیمەنێکی سروشت دەکات کە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستێکی قووڵ لە ناخدا.

هایکۆ فێرمان دەکات کە جوانی لە سادەیی و کەمگۆییدایە. وەک ئەم نموونە بەناوبانگەی (باشۆ)ی شاعیری ژاپۆنی:


"لقە وشکەکە..
قەلەڕەشێک لێی نیشتەوە،
ئێوارەی پایز."

ئەگەر بڕیار بێت تەنها بە سێ دێڕی کورت وەسفی ئێستای خۆت یان کەشوهەوای ئەمڕۆ بکەیت، چی دەنووسیت؟

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار