لە بەشی نواندندا، جێسی بەکڵی بۆ فیلمی "Hamnet" و مایکل بی جۆردن بۆ فیلمی "Sinners" توانییان نازناوی باشترین ئەکتەرانی ساڵ بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.
لیستی براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار 2026:
باشترین فیلم (Best Picture)
-
براوە: One Battle After Another
-
پاڵێوراوەکان: (Bugonia, Frankenstein, F1, Hamnet, Marty Supreme, The Secret Agent, Sentimental Value, Sinners, Train Dreams).
باشترین دەرهێنەر (Best Director)
-
براوە: پۆڵ تۆماس ئەندەرسۆن (One Battle After Another)
-
پاڵێوراوەکان: ڕایان کوگلەر، جۆش سافدی، یواکیم تریەر، کلۆی ژاو.
باشترین ئەکتەری پیاو (Best Actor)
-
براوە: مایکل بی جۆردن (Sinners)
-
پاڵێوراوەکان: تیمۆتی شالامێ، لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئیسان هۆک، واگنەر مۆرا.
باشترین ئەکتەری ژن (Best Actress)
-
براوە: جێسی بەکڵی (Hamnet)
-
پاڵێوراوەکان: ڕۆز بێرن، کەیت هەدسن، ڕیناتا ڕینزڤی، ئێما ستۆن.
باشترین ئەکتەری یاریدەدەری پیاو (Best Supporting Actor)
-
براوە: شۆن پێن (One Battle After Another)
-
پاڵێوراوەکان: بێنیسیۆ دێل تۆرۆ، جەیکۆب ئیلۆردی، دێلرۆی لیندۆ، ستێلان سکارسگارد.
باشترین ئەکتەری یاریدەدەری ژن (Best Supporting Actress)
-
براوە: ئامی مادیگان (Weapons)
-
پاڵێوراوەکان: ئێڵ فانینگ، ئینگا ئیبسدۆتەر، وونمی مۆساکو، تەیانا تایلۆر.
خەڵاتە تەکنیکی جیاوازەکان:
-
باشترین سیناریۆی ڕەسەن: فیلمی Sinners (ڕایان کوگلەر).
-
باشترین سیناریۆی وەرگیراو: فیلمی One Battle After Another (پۆڵ تۆماس ئەندەرسۆن).
-
باشترین فیلمی نێودەوڵەتی: فیلمی Sentimental Value (نەرویج).
-
باشترین فیلمی ئەنیمەیشن: KPop Demon Hunters.
-
باشترین دیکۆمێنتاری: Mr Nobody Against Putin.
-
باشترین مۆسیقای ڕەسەن: لودویگ گۆرانسۆن (Sinners).
-
باشترین وێنەگرتن (Cinematography): ئۆتۆم دوڕاڵد ئارکاپاو (Sinners).
-
باشترین کاریگەرییە بینراوەکان (Visual Effects): فیلمی Avatar: Fire and Ash.
-
باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان: فیلمی Frankenstein.
-
باشترین دەنگ: فیلمی F1.هاوکات فیلمی "One Battle After Another" جگە لە خەڵاتە سەرەکییەکان، توانی خەڵاتەکانی (باشترین مۆنتاژ و باشترین کاستیینگ)یش بباتەوە و ببێتە سەرکەوتووترین فیلمی ئەمساڵ.



