کۆد

کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە... 
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...! 

کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل

ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

 بەرنامەی ترۆمبێل

ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز لە زاری وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیاوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئیتاڵیا کۆتا بەشی هێزە سەربازییەکانی لە عیراق کشاندەوە و بە شێوەیەکی رەسمی کۆتایی بە بوونی سەربازیی 12ساڵەی لە وڵاتەکەدا هێنا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووه‌: گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا جەختی کردووەتەوە کە ئەم کشانەوەیە هەنگاوێکە تاوەکو دەسەڵاتدارانی عیراق خۆیان بەرپرسیارێتیی تەواوی ئاسایشی وڵاتەکەیان بگرنە دەست.

بەپێی رێککەوتنی نێوان ناتۆ و بەغداد، لەمەودوا بوونی ئیتاڵیا تەنیا لە دوو ئەفسەری هێزەکانی "کارابینێری"دا کورت دەبێتەوە، کە لە چوارچێوەی نێردەی راوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپادا ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بە هەوڵی پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کۆمەڵێک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لەپارەی کارەبای 24 سەعاتی دەرچوو.

پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 18 هاووڵاتی کە بەركەوتەی چەكی كیمیاین، لە پارەی كارەبای 24 سەعاتی، دەرچوو.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، بڕیارەکە پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی دیوان و بە بڕیاری (ژمارە 12018 لە رێکەوتی 22ـی ئەیلوولی 2026) دەرچووە و ئەو 18 کەسە لەو رێکەوتەوە دەتوانن سودمەند بن لە بڕیارەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگاری هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ بەدەمەوەهاتن و پاڵپشتییان بۆ خزمەتکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە  هەڵەبجە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، فرۆشتنی بەنزین بە شێوەی نایاسایی لەسەر شەقامەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی تاقگە، دەرکەوتووە ئەو ماددەیەی بە ناوی بەنزینەوە لەسەر شەقامەکان دەفرۆشرێت، تێکەڵەیەکە لە نەفتا و چەند ماددەیەکی تر و بڕێکی کەم بەنزین.

ئاشکراشیکرد، بەکارهێنانی ئەم تێکەڵەیە مەترسیدارە و هۆکاری سەرەکیی سووتانی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی کارەساتی نەخوازراوە.

لە کۆتایی رونکردنەوەکەدا، پۆلیسی هەولێر هۆشداریشیدا، لەمەودوا هەرکەسێک ئەو کارە بکات، رووبەڕووی رێکاری یاسایی و لێپرسینەوەی توند دەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم عەبدی راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار سوریا رایگەیاند، کە زمانی کوردی ناسنامەی گەلی کوردە و گەشەپێدانی بەشێکی بنەڕەتییە لە خەباتەکەیان.

راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوە کرد: خوێندن بە زمانی دایک مافێکی سروشتی و هەنگاوێکی مێژوییە و لە ماوەی 14ساڵی رابردووشدا هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ رەخساندنی دەرفەتی خوێندن بە زمانەکە.

مەزڵوم عەبدی جەختی کردەوە: هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو زمانی کوردی ببێتە زمانێکی رەسمی لە تەواوی سوریا و داوای لە بنەماڵە و خێزانەکان کرد منداڵەکانیان بنێرنە ئەو قوتابخانانەی بە زمانی کوردی وانەی تێدا دەوترێتەوە.

لە کۆتاییشدا روونی کردەوە: بەهۆی ئەوەی ناوچەکە لە قۆناغێکی گوێزەرەوەدایە پێویستە پرۆسەی پەروەردە بەردەوام بێت و خوێندنی زمانی دایک لە قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی بەپێی مەنهەجەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر بەڕێوەبچێت.   

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق سەرکەوتنی هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندیی تایبەتمەند بۆ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی راگەیاند تاوەکو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا دەستپێبکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە ئەم هەنگاوە بە رێنمایی راستەوخۆی علی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەدواداچوونی وەهب حەسەنی وەزیری گواستنەوە هاتووە و لە ئێستاشدا تیمە تەکنیکییەکانی هێڵی ئاسمانیی عیراقی بە خێرایی کار لەسەر ئامادەکردنی فڕۆکەکان و تەواوکردنی پێداویستییە رێکخستنییەکان دەکەن تاوەکو لە مانگی تشرینی یەکەمدا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە بۆ ئێران دەستپێبکەنەوە.

ئەم دەستپێکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیا ئێرانییەکان لە 23ی ئەیلوولەوە گەشتەکانیان بۆ عیراق راگرتبوو لە کاتێکدا هێڵی ئاسمانیی عیراقی لە سەرەتای ئاداری رابردووەوە گەشتەکانی بۆ ئێران وەک رێکارێکی خۆپارێزی لەبەر ئاڵۆزییە سەربازییەکان راگرتبوو هەروەها وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە گشت گەشتەکان تەنیا دوای تەواوکردنی سەرجەم مەرجە تەکنیکی و یاساییەکان ئەنجام دەدرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار

گەلەری

تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار