کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

سەرەڕای باسکردن لە رادەستکردنی چەکەکانیان، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان حەماس لە ناو غەززە لە هەوڵی بەهێزکردنی هێزەکانیاندا و لە دوای کشانەوەی هێزەکانی حەماس دەستیان بەسەر شەقامەکاندا گرتووە و دەستیان کردوە بە ئۆپراسیۆن لە دژی گروپ و باندە نەیارەکانیان لە غەززە.
لەگەڵ بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کە تێیدا چەکدارەکانی حەماس ژمارەیەک هاووڵاتیی لەناو جەرگەی غەززە بە تۆمەتی هاوکاریکردن بۆ ئیسرائیل بە گولـلە دەکوژن و لەلایەن حەماس خۆشیەوە پشتڕاستکراوەتەوە ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت؛ حەماس خۆی بەهێز دەکاتەوە.
ئاژانی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، حەماس لە هەوڵی بەهێزکردنەوەی ریزەکانیدایە و یەکەیەکی نوێیان پێکهێناوە، بە ناوی “هێزی خۆپاراستن”، دەستیان کردوە بە ئۆپەراسیۆن لە دژی هۆز و باندە چەکدارەکان کە نەیاری حەماسن و پشتواینی ئیسرائیلن.
ئاژانسەکە ئەوەی خستوەتڕو، شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە شەڕێکی سەخت لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە لە نێوان چەکادرەکانی حەماس ونەیارەکانیاندا ڕودەدات.
لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەشەوە کە بڵاوکراوەتەوە حەماس ئاماژەی بەوەکردوە پەیامەکەمان روونە؛ هیچ شوێنێک بۆ یاساشکێنەکان یان ئەوانەی هەڕەشە لە ئاسایشی هاووڵاتیان دەکەن، نامێنێت”.
دوابەدوای گرژییە سەرەتاییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەسەر گەڕانەوەی تەرمی بارمتە کوژراوەکان، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ئەمڕۆی بۆ حەماس دیاریکردووە، کەناڵی 13ی ئیسرائیلییش رایگەیاند؛ لە کاردانەوە رادەستنەکردنی تەرمەکان، ئیسرائیل بریاردا بە نەکردنەوەی دەروازەی رەفەح و کەمکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە، کەناڵی 13ی ئیسرائیلی، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردوەتەوە، ناتانیاهۆ فەرمانیداوە بە هێزە ئەمنییەکان بە کەمکردنەوەی رێگەدان بە چوونی هاوکارییەکان و نەکردنەوەی دەروازەی رەفح.
رادەستکردنی تەرمی 28 بارمتە کوژراوەکە بەشێک بوو لەو رێککەوتنەی کە بووە هۆی ئاگربەست لە غەززە، بەڵام تا ئێستا تەنها چوار تەرم رادەست کراون و ئیسرائیلیش حەماس بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار دەکات.
دوای ئەوەی دوێنێ حەماس چوار تەرمی رادەستی خاچی سور کرد، بە گوێرەی زانیارییەکان 24 ترەمی لابوە، وڵاتانی ناوبژیوان پێیان وایە حەماس لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی هەموو تەرمەکان، بەڵام تۆڕی کان بڵاویکردەوە، حکومەتی ئیسرائیل پێی وایە ئەو گروپە بە مەبەست هەندێکیان رادەگرن.
لای خۆیەوە ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداریدا بوو لەوەی رادەستنەکردنی تەرمەکان "پێشێلکردنی رێککەوتنەکە" دەبێت و دەرئەنجامەکانی لە ئەستۆی حەماسە، لە وەڵامدا حەماس رایگەیاند، پابەندە بە ئاگربەستەوە.
کۆمەڵەی بارمتەکان و خێزانی ونبووانی ئیسرائیل رایگەیاندووە؛ کە دەبێت وەڵامی ئەوە بدرێتەوە بۆچی تا ئێستا حەماس تەرمی بارمتەکانی رادەست نەکردوە و حکمەتی ئیسرئیلیش خەمساردە لەو پرسە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ میدیاکانی فەلەستین بڵاویان کردەوە سوپای ئیسرائیل 45 ترەمی فەلەستینیان رادەستی خاچی سورکردوە و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی خان یونس
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبووەوە و بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە کۆبوونەوەکەدا بە هیچ جۆرێک باسی موچە نەکراوە.
محەمەد عەبدولڕەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابینبکات.
وتیشی؛ لە کۆبونەوەکەدا بە هیچ جۆرێک باسی موچە نەکراوە و تەیف سامی وەزیری دارایی عیراقیش بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە.
تەقینەوەی کێڵگەیەکی دوو نهۆمی لە ئیتاڵیا سێ پۆلیسی کوشت و ژمارەیەک ئاگرکوژێنەوەشی بریندار کرد
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەنسا، لە ئیتاڵیا کێڵگەیەکی دوو نهۆمی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ژمارەیەک ئاگرکوژێنەوە و ئەفسەری دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی وڵاتەکە دەڵێت؛ پێدەچێت تەقینەوەکە بە ئەنقەست بووبێت و لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی دەستبەسەرداگرتنەوەی موڵکێکی داگیرکراوی نایاسایی رویداوە.
دانیشتووانی موڵکەکە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا خۆیان لەناو ماڵەکەدا سجن کردووە و بەپێی زانیارییەکان، کاتێک دەسەڵاتداران دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکە کردووە، بوتڵی گازیان کردووەتەوە و لەکاتی کردنەوەی دەرگاکەدا تەقینەوەکە رویداوە.
سەرچاوە هەواڵیەکان دەڵێن؛ ژنێک و براکەی دەستگیرکراون، لە کاتێکدا برایەکی دیکەیان هەڵاتووە.
سەرۆک کۆمار د.لەتیف رەشید، ئەمڕۆ سێشەممە، لەکۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لەبەڕێوەبەری پێشوی ئاژانسی ناوەندی هەواڵگریی و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان، ژەنەڕاڵ دەیڤید پێترایۆس.
لەمیانی دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و ئەمریکا و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کران، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی هاوکارییه ئەمنییەکانی نێوان دوو وڵات لەچوارچێوەی ستراتژێکی هاوبەشی درێژخایەندا کرد، هاوکات ستایشی رۆڵی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد لە پاڵپشتیکردنی عیراق لەجەنگی دژ بەتیرۆر و رزگارکردنی خاکی عیراق لەژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعش .
هەروەها سەرۆک کۆمار باسی لەدۆخی سەقامگیری ئەمنی عیراق و هەوڵەکانی کرد بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی لەم بوارەدا بەدەست هاتوون ، جەختیشی لەوە کردەوە کەسەقامگیری وڵات خاڵی دەستپێک بوو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان کە بەشدارن لە گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام و جێبەجێکردنی داواکاری هاوڵاتیان و بەڕێزیان ئاماژەی بەوەشدا کەعیراق خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئاماده دەکات و ئامادەکارییه کانیش بەردەوامە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ئاسان و شەفاف و چەسپاندنی پڕۆسەی دیموکراسی وڵاتدا.
لەلای خۆیەوە ژەنەڕاڵ پێترایۆس پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ یەکخستنی دیدگەی لایەنە سیاسییەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری وڵات و هەروەها ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد کە عیراق لە ئاستی ئەمنی و سیاسیدا بەدەستهێناوون و پاڵپشتیی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ عیراق لەبوارە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە.