کۆد

کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە... 
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...! 

کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل

ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

 بەرنامەی ترۆمبێل

لە رۆژمێری وڵاتی ئەسیوبیادا، هەموو ساڵێک لە 11ـی 9دا، ساڵ نوێدەبێتەوە و بەو بۆنەیەوە و ئامادەکاری بۆ جەژنێکی تایبەت بەو ساڵە نوێیە دەکەن.

حکومەتی ئەسیوبیا جەختی کردەوە کە بەرنامەی ساڵی نوێی تەرکیز دەکاتە سەر تەواوکردنی پڕۆژە گەورەکان، پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵ، پێشەسازی و ئانەرجی، هەروەها بەهێزکردنی ئابووریی دیجیتالی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.

رۆژژمێری ئەیتیۆپی بە بڕی7 تا 8 ساڵ لە دواوەی رۆژژمێری زایینییە و لە 13 مانگ پێکهاتووە؛ 12 مانگیان 30 رۆژین، بەڵام مانگی سێزدەهەم لە 5 رۆژ پێکهاتووە، یان 6 رۆژ لە ساڵی پڕدا.

ساڵی نوێی ئەسیوبی لە 11ی ئەیلوولی هەموو ساڵێکی زایینیدا دەست پێدەکات، یان لە 12ی ئەیلوول لەو ساڵانەی پێش ساڵی پڕ دەکەون. بەم پێیەش، لە کاتێکدا جیهان لە ساڵی 2026ی زایینیدا دەژێت، ئەسیوبیا ئێستا پێشوازی لە دەستپێکی ساڵی 2019ی ناوخۆیی خۆی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەیەکی ئارەزوومەندانە و ئارام بۆ ئەو عیراقییانەی لە لیبیان، و ئاماژەی بەوەش کرد تاوەکو ئێستا 388 کۆچبەری عیراقی گەڕێنراونەتەوە.

سەحاف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند: باڵیۆزخانە زانیاری دەستکەوتووە لەسەر بوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە رۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەخت لە ناوچەی تاجوراء." جەختیشی کردەوە کە هەماهەنگیی ئاستبەرز لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی یەکێتیی نیشتمانی لە تەرابلوس هەیە بۆ دۆزینەوەیان و دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆیان، تا ئامادەکاری بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد ئەو ناوچەیەی کۆچبەرەکانی تێدان، ناوچەیەکی کشتوکاڵیی بەربڵاوە و دەڕوانێت بەسەر دەریادا، تۆڕەکانی قاچاغچییەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە سوود لەو ژینگەیە وەردەگرن بۆ خەڵەتاندن و دەستبەسەرکردنی کۆچبەران.

سەحاف رونیشی کردەوە کە باڵیۆزخانە بە هەوڵی بەردەوام سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی (388) کۆچبەر لە ماوەی رابردوودا، لە ناو بارودۆخێکی ئاڵۆز کە هاوڕێی پرۆسەی گەڕانەوە ئارەزوومەندانەکەیان بووە.

جەختیشی کردەوە: وەزارەتی دەرەوە لە بەغداد و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، بەردەوامن لە هاوکاری لەگەڵ باڵیۆزخانە بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و ئارامی کۆچبەران، لە رێگەی دابینکردنی بلیت و رێکارەکانی پێشوازیکردن لە فرۆکەخانەی هەولێر.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە پچڕانی کارەبا لە دهۆک و زاخۆ دەبێت.

وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەندراوکەدا ئاماژەی بەوەداوە، که سبەینێ شەممە پچڕانی کارەبا لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت. لە سەعات 4:00ی بەیانی تا 10:00ی بەیانی.

راشیگەیاندوە، پچڕانی کارەباکە بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی تەواوکاری چاکسازی لەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی 132 kV لە نێوان هەولێر و دهۆک، بە ئامانجی پاراستن و بەردەوامیدان بە جێگیریی تۆڕی نیشتمانیی کارەباوە دەبێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی کارەبا سوپاسی تێگەیشتنی هاوبەشانی کارەبا دەکات لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەم کارەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە بەھۆی ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسەوە، بە تەواوی ھێزی خۆیانەوە ھێرشیان نەکردووەتە سەر ئێران.

بڕیارە ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا لە سێی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ئەنجام بدرین.

دۆنالد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە بۆچی ئەمریکا بە تەواوی ھێزی خۆی ھێرشی نەکردووەتەوە سەر ئێران، وتی: "بەھۆی ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس، نامانەوێت بە تەواوی ھێزی خۆمان ھێرش بکەیەنە سەر ئێران".

ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئەگەری جەنگ لەگەڵ ئێران، راستەوخۆ دوای ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس، کۆتایی پێدێت و رایگەیاند: ئێستا ئێران، زەحمەت دەتوانێت بەرگەی بگرێت و لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە.

ترەمپ سەبارەت بەوەی کە ئێران چۆن دەتوانێت بەردەوام بێت لە ئاراستەکردنی موشەک، سەرباری ئەوەی واشنتۆن بانگەشەی کردووە کە توانی موشەکی ئێرانیان لەناوبردووە، ئەوا وتی: ئەوان (ئێرانییەکان) ژمارەیەکی زۆر موشەکیان ھەیە، ئێمە بەشێکی زۆری ئەو موشەکانمان تێکشکاندووە، بەڵام ھێشتا موشەکیان ھەیە.

 دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند کە بەھیچ شێوەیەک ھەست بە پەشیمانی ناکات لە سیاسەتەکەی بەرانبەر ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ئاشکرای کرد کە نرخی بەرهەمە نەوتییەکانی تایبەت بە هاووڵاتییان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و بە نرخێکی پاڵپشتیکراو دەمێنێتەوە.

لە بەیاننامەیەکی کۆمپانیاکەدا هاتووە: ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە گۆڕانی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بڵاوبوونەتەوە، جێبەجێکردنیان تایبەتە بە فەرمانگە دەوڵەتییەکان و کەرتەکانی تر، بە هیچ شێوەیەک ئەو سووتەمەنییەی بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت ناگرێتەوە.

کۆمپانیاکە روونیشی کردەوە کە بەرهەمە نەوتییەکانی تایبەت بە هاووڵاتییان لەسەر هەمان نرخی پاڵپشتیکراوی پێشووی خۆیان دەمێننەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار

گەلەری

تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار