کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

ترۆمبێل لەگەڵ خانمە هونەرمەند، رووبار خالید
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی 9ـی 2025 لە بەغداد پێشوازی لە عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ناوخۆ و ناوچەکە و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی هەوڵدان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە بوارەکانی ئەمنی و سیاسی و ئابووریدا و کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی لایەنی خزمەتگوزاری.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئامادەکارییەکان کرا بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و دادپەروەرانە و شەفاف.

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ژمارەیک سەربازی ئیسرائیل لە غەززە کوژران
بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کەرتی غەززە ژمارەیەک سەرباز کوژران و برینداربوون، رەوشی تەندروستی بریندارەکانیش ناجێگیرە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە کاتی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە ناوچەی رەفەح لە غەززە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە بە بلدۆزەرێک و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیدا چوار سەرباز کوژراون و سیانی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تەمەنی ئەو سەربازانەش لەنێوان 20 بۆ 24 ساڵدایە، هەروەها رەوشی تەندروستی بریندارەکانیش ناجێگیرە.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی سوپای ئیسرائیل، سەدان سەرباز بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوەوە لە سەرەتایی جەنگی غەززەوە کوژراون.
حكومەتی بەریتانیا یاسای نوێی بۆ دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران جێبەجێكرد كە بە یاسای "کەسێک بۆدەرەوە، کەسێک بۆ ناوەوە" ناسراوە و ئەمڕۆ یەكەمین كۆچبەر بە فرۆكە دیپۆرتی فەرەنسا كرایەوە.
حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو كەسە بەشێوەیەكی نایاسایی بە بەلەمی بچوك لە كەناڵی ئینگلیز پەڕیوەتە وڵاتەكە و رێگەیەكی نەشیاوی گرتەوەبەر و ژیانی خۆی خستوەتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی دیپۆرتكراوەكان زیاتر دەبێت و رێگری لە كۆچی نایاسایی دەكەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە لە ئەمساڵدا زیاتر لە 30 هەزار كەس بە بەلەمی بچوك لە رێگەی كەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتونەتە بەریتانیا و شابانا مەحمود وەزیری ناوخۆی وڵاتەكەش رایگەیاند ، رێگری لە كۆچی نایاسایی دەكەن و ئەو دیاردەیە ناهێڵن.
لە 11هەمین کۆبوونەوەی ئەو لیژنەیەی کە تایبەت بە "پرۆسەی چارەسەری" نوێ پێکهێنراوە، شەڕ و ئاڵۆزی رویدا و پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشت.
ئەمڕۆ، لیژنەی "هاوپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" کە لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنراوە، بە سەرۆکایەتیی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان، بۆ ئەنجامدانی 11هەمین کۆبوونەوەی خۆی کۆبووەوە.
بەڵام، لە میانی کۆبوونەوەکەدا گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، لە ئەنجامدا پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە کۆبوونەوەکە چوونە دەرەوە.
ئیدارەی ئەمریكا رایگەیاند, پڕكردنەوەی فۆڕمی لۆتەری "وەرگرتنی گرین كاردی ئەمریكا" چیتر بێبەرامبەر نییە.
فۆڕمی لۆتەری كە بە فۆڕمی یانسیبی ئەمریكا ناسراوە و ساڵانە چەندین كەس لە تەواوی جیهان بە بێ بەرامبەر پڕیاندەكردەوە و بە هۆیەوە دەیانتوانی ببنە هاوڵاتی ئەمریكی، چی تر بێبەرامبەر نییە و تەنها بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە پێویستە یەك دۆلار بدرێت.
بڕیارەكە لە 16 مانگی داهاتووەوە دەخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەڵێن ئەم سیاسەتە نوێیە بۆ دابینكردنی تێچووی كارگێڕی و بەهێزكردنی پشكنینی ئەمنییە.
ئەمریكا بە هۆی ئەو پڕۆگرامەوە ساڵانە پەنجا و پێنج هەزار گرین كارت دەبەخشێتە ئەو كەسانەی كە خوازیارن لە ئەمریكا بژین یان بخوێنن.