کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: ئەمشەو بەنزینی نوێ دەگاتە پارێزگای سلێمانی و لە سبەینێوە پرۆسەی دابەشکردنی دەستپێدەکات.
بەهەمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند: "ئەمشەو بەنزینی نوێ دەگاتە شاری سلێمانی و سبەینێ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین دەستپێدەکات و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی راستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات."
پرۆسەی دابەشکردنەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
ناو سەنتەری شاری سلێمانی: لە نێوان 10 تا 15 وێستگە بەنزینی تێدا دابەش دەکرێت.
قەزا و ناحییەکان: لە نێوان 15 تا 20 وێستگە بەنزینیان بەسەردا دابەش دەکرێت.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای سبەینێوە چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ rەوشەکە دەکرێت و پرۆسەکە بەرەو زۆرتربوون و فراوانبوون دەچێت، بە جۆرێک کە سەرجەم قەزا، ناحییە و ناوچەکانی تری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە.
راپۆرتێکی ئەنجومەنی کرێکارانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، تەنها لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا لانیکەم 214 کرێکار لە باکوری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی کار و تەندروستیی کرێکاران رایگەیاند، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵدا لە تورکیا لانی کەم 214 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش 23 کەسـیان ژن و منداڵن.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە، لەناو ئەو ژمارەیەی گیانلەدەستدانی کرێکاراندا، 11کەسیان ژن و 12یان منداڵ و 14ـی دیکەشیان پەنابەر بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کرێکارەکان زیاتر بەهۆی روداوی هاتوچۆ، کەوتنە ژێر دارپەردووی باڵەخانەکان و کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە، گیانیان لەدەستداوە.
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی راستەوخۆ دەستی بە ئامادەکارییەکانی دارشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027 کردووە، هاوكات ئاشکرای کرد کە هەفتەی داهاتوو یاسای بەخشین و قەرزکردن لە پەرلەمان دەخوێنرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایکرد، لە سەردانێکدا بۆ لای سەرۆک وەزیران رێککەوتن لەسەر چەندین پرسی گرنگ کراوە، لەوانەش ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.
روونیشی کردەوە: وەزارەتی دارایی ستراتیژیەتی بودجەی بە بەشداری لیژنەی دارایی، چەند وەزارەتێک و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە.
باسی لەوەش کرد، بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، پێویستە تاوەکو 15ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجە بگاتە پەرلەمان، بە مەبەستی رێکخستنی سەقامگیریی دارایی، دیاریکردنی نرخی دۆلار، نرخی بەرمیلی نەوت و میکانیزمەکانی هەناردەکردن.
سەبارەت بە دامەزراندن و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونیکردەوە: بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە وڵات لە بارودۆخێکی دارایی سەختدایە، بەڵام هیواخوازن کێشەی پلەبەرزکردنەوە و موچەی فەرمانبەران لە ناو بودجەی نوێدا چارەسەر بکرێت.
سەرەرای بریارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، نرخی بەنزین هەر وەك خۆی بە بەرزی ماوەتەوە نەگۆڕاوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند، خاوەن بەنزینخانەكان پێیان راگەیاندوە تا ئێستا بڕیارەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان روون نیە و چاوەرواندەكرێت لە رۆژی یەك شەممەوە چۆنێتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سامانە سروشتیەكانی هەرێم روونببێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی وزاریدا بڕیاردا، پاڵپشتی دارایی بۆ بەنزینی بازرگانی لە جۆری نۆرماڵ دابین بكات بۆ ئەوەی لە بەنزینخانەكاندا لیتری بە 750 دینار بفرۆشرێت و نرخەكەی جێگیر ببێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: جیاوازیی نێوان ئەو نرخە و نرخی راستەقینەی بەنزینی نۆرماڵ لە بازاڕەكاندا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابین دەكرێت و دابەشكردنی بەنزینەكەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكان دەبێت.
سامانە سروشتییەكان جەختی لەوەش كردووەتەوە: فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە كە 13ی 8ی 2026ە كاری پێدەكرێت و دەشبێت كوالێتیی بەنزینەكە بەپێی رێنماییە تەندروستی و ژینگەییەكان بێت.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بانگهێشتی پیت هێگسێت وەزیری جەنگی وڵاتەكەیان دەكان بۆ ئەنجومەنەكەیان بەو ئامانجەی رووبەڕووی لێپرسینەوە بكەن سەبارەت بە دابینكردنی بودجەی جەنگی دژ بە ئێران؛ جەنگێك كە لەلایەن دیموكراتەكانەوە بە شەڕێكی بژاردەییی تێچووبەرز وەسف كرا كە بێ رەزامەندیی كۆنگرێس ئەنجام دراوە.
پیت هێگسێت رایگەیاند،كە تێچووی جەنگەكە تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە 37 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، كە نزیكەی هەشت ملیار دۆلار زیادی كردووە بەراورد بە دوا هەڵسەنگاندنی راگەیەندراو، و ئەم خەمڵاندنە خەرجییە چاوەڕوانكراوەكان تا 30ی ئەیلول لەخۆدەگرێت.
ئەمە جگە لەوەی، پێنتاگۆن داوای بودجەیەكی زیادەی بە بڕی 67 ملیار دۆلار كردووە بۆ داپۆشینی خەرجییەكانی جەنگ و بەردەوامی پشتیوانیكردنی ئامادەیی سەربازی و ئۆپەراسیۆنەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.







































