کۆد

کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە... 
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...! 

کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل

ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

 بەرنامەی ترۆمبێل

ناوەندی بەڕێوەبەرییە خۆجێییە دیموکراتەکانی دەم پارتی رایدەگەیەنێت، بەهۆی هەڵواسینی کەزی و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە باڵەخانەی شارەوانییەکانەوە، هاوسەرۆکانی شارەوانیی مەڵازگرد دەستگیرکراون و داوای ئازادکردنیان دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا دەم پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکانی رۆژئاوا کە جەستەی ژنی کردووەتە ئامانج، نیشانەی عەقڵییەتێکی تاریکە، بۆیە ئەوان وەک کاردانەوەیەک هێمای کەزیی کچ و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بە شارەوانییەکاندا هەڵواسیوە.

دەم پارتی دەڵێت: "لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستە دیموکراتییەدا، هێزە ئەمنییەکان دوو هاوسەرۆکی شارەوانیی مەڵازگرد (گوڵستان ئۆزەل و ئەحمەد کەنعان)یان دەستگیرکردووە، کە ئەمە قبوڵکراو نییە".

حزبەکە جەختیکردووەتەوە: "ئەگەر بەدوای تاوانباردا دەگەڕێن، سەیری ئەوانە بکەن کە لە رۆژئاوا تاوانی دژی مرۆڤایەتی دەکەن، نەک ئەوانەی هەڵوێستی دیموکراتی دەنوێنن، بۆیە داوا دەکەین دەستبەجێ هاوسەرۆکان ئازاد بکرێن".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی گرووپی سەیدو شوهەدا جەخت لەوە دەکەنەوە، دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت.

لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغداد، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و دواین پێشهاتەکان کرد.

سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتیی سەیدو شوهەدا جەختیان لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان کردەوە و بە گرنگیان زانی رۆژی یەکشەممە پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە، وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سیاسی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، بکوژی هاووڵاتییەکەی شارۆچکەی پیرەمەگرونیان دەستگیرکردووە کە "بە مەبەستی بردنی بڕێک پارە" تاوانەکەی ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەرێم ئاشکرای کردووە، دوێنێ ٢٧ی کانونی دووەم لە شارۆچکەی پیرەمەگرون هاووڵاتی (زیاد محەمەد) کوژرا، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە تۆمەتبارێک بە دەمانچە کوشتوویەتی بۆ ئەوەی پارەکەی ببات و دواتر بەرەو دەرەوەی هەرێم هەڵبێت.

دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی بکوژی هاووڵاتی ( زیاد محمد ) ڕادەگەیەنێت.


دوای ئەوەی دوێنێ ٢٠٢٦/١/٢٧ لەشارۆچکەی پیرەمەگروون هاووڵاتییەک کوژرا، دوای بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە، دەرکەوت تۆمەتبارێک بەمەبەستی بردنی بڕێک پارە، بەچەکی جۆری دەمانچە هاوڵاتی (زیاد محمد)ی کوشتووە و مەبەستی بووە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بەرەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەڵبێت.


دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدران بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە، توانرا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا تۆمەتباری بکوژ ( ه ، ف ، أ ) لەدایکبووی ٢٠٠٦ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە لەشارۆچکەی چەمچەماڵ دەستگیربکرێت. 


لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( ٤٠٦ ) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی روسیا رایدەگەیەنێت، ڤلادیمێر پوتن ئامادەیە لە مۆسکۆ پێشوازی لە ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین بکات و گەرەنتیی پاراستنی ئاسایشی دەکات.

ئوشاکۆڤ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی وتی: "سەرۆک پوتن رایگەیاندووە زێلێنسکی دەتوانێت بێتە مۆسکۆ ئەگەر ئامادەی گفتوگۆ بێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، روسیا هەرگیز ئەگەری پەیوەندیی نێوان هەردوو سەرۆکی رەتنەکردووەتەوە، بەڵام دەبێت هەر دیدارێک بە وردی ئامادەکاری بۆ بکرێت و ئەنجامی "ماددی و ئەرێنی" هەبێت.

پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئۆکراین رایگەیاندبوو، زێلێنسکی ئامادەیە چاوی بە پوتن بکەوێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، هەروەها ئاماژەی بە پێشکەوتنی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی ئەبوزەبی کردبوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە زمانێکی هەڕەشەئامێز پەیامێک ئاڕاستەی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، هێزێکی دەریایی گەورە کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکۆڵن" سەرکردایەتی دەکات، بە خێرایی بەرەو ئێران دەڕوات.

ترەمپ لە پەیامێکدا دەڵێت: "ئەم هێزە زۆر گەورەترە لەوەی رەوانەی ڤەنزوێلامان کرد، ئامادە و توانادارە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بە خێرایی و توندوتیژی ئەگەر پێویست بکات".

سەرۆکی ئەمریکا هیوای خواستووە ئێران بە خێرایی بێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە کە مەرجی سەرەکی تێیدا "نەبوونی چەکی ئەتۆمییە".

ترەمپ هۆشداریداوە کە "کات خەریکە بەسەردەچێت" و دەڵێت: "جارێکی تر بە ئێرانییەکان دەڵێم؛ رێککەوتن بکەن! پێشتر نەیانکرد و (ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو) رویدا کە وێرانکارییەکی گەورە بوو، هێرشی داهاتوو زۆر خراپتر دەبێت".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار

گەلەری

تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار