کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مەبەست سەردار بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، " زۆر بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی میدیاکار و کامێرامان (مەبەست سەردار)م بیست، کۆچی دوایی ئەم گەنجە بەهرەمەندەی سلێمانی خەمێکی گەورەی لەدڵمدا جێهێشت".
دەقی پەیامەکە
زۆر بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی میدیاکار و کامێرامان (مەبەست سەردار)م بیست.
کۆچی دوایی ئەم گەنجە بەهرەمەندەی سلێمانی خەمێکی گەورەی لەدڵمدا جێهێشت بەتایبەت کەلە قۆناغەکانی سەرەتای ژیانیدا و پڕ ووزە و دڵسۆز و پەرۆشی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی بووە.
پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هاوڕێ و هاوپیشەکانی و هەموو میدیاکارانی شاری سلێمانی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەهەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.
کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، هەندێک جار تەزرە و هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵات بەفرێکی کەم دەبارێت.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ هەینی ئاسمان بە هەوری تەواو دەمێنێتەوە و نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت، جگە لە سلێمانی و گەرمیان کە بارانبارین تێیاندا بەردەوامی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، کەشتیی نەوتهەڵگری "ئەلتورا"ـی تورکی، لە دەریای رەش، لەلایەن درۆنێکەوە کراوەتە ئامانج.
کەناڵی "NTV"ـی تورکی بڵاویکردەوە، لە دەریای رەش و لە نزیک کەناراوەکانی ئیستەنبوڵ، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر ناقلەیەکی نەوتی کۆمپانیای "ALTURA"ی تورکی کە بڕی 140 هەزار تۆن نەوتی خاوی روسی هەڵگرتبوو.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە لە دووری 15 میلی دەریایی لە گەرووی بۆسفۆرەوە ئەنجامدراوە و بووەتە هۆی تەقینەوە لەسەر کەشتییەکە و دزەکردنی ئاو بۆ ناو ژووری بزوێنەرەکان، بەو هۆیەشەوە تیمی ناو کەشتییەکە داوای هاوکاریی بەپەلەیان کردووە.
لای خۆشیەوە ماڵپەڕی "هابەر دەنیزدە"ی تایبەت بە کاروباری دەریایی ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی برینداربوونی تیمی ناو کەشتییەکە نییە کە لە 27 کەس پێکهاتوون، هاوکات هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکان و کەشتیی "نینی خاتوون" بۆ فریاگوزاریی خێرا رەوانەی شوێنی روداوەکە کراون.
کەشتییەکە لە جۆری "سویزماکس"ە و نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی "ئۆرال"ی روسی بارکردووە؛ جێی ئاماژەیە کەشتیی "ئالتورا" لەلایەن بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا نییە.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەداتە سەرکردەکانی ئێران و جەخت لە پێویستی رێککەوتنێکی تر دەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردەکانی ئێران لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان خەریکی دانوستانن، بەڵام لە ترسی گەلەکەیان ئەو ڕاستییە دەشارنەوە و نکۆڵی لێ دەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی توانیویەتی کۆتایی بە هەشت جەنگ بهێنێت و لە ئێستاشدا لە جەنگ دژی ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، وتیشی: "دانوستانکارانی ئێرانی دەترسن لەسەر دەستی گەلەکەیان بکوژرێن، بۆیە پەلەیانە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن."
ترەمپ جەختیشی کردەوە، هێزەکانیان هەموو شتێکیان لە ناو ئێران تێکشکاندووە و دەیانەوێت سەرکەوتنی تەواوەتی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیاندا لە ناو خاکی ئەو وڵاتە بەدەستبهێنن.
هاوکات، کۆشکی سپی هۆشداریی توندی دایە تاران و رایگەیاند، ئەگەر ئێران واقیعی ئێستا قبوڵ نەکات و دان بە شکستی سەربازیی خۆیدا نەنێت، ئەوا ڕووبەڕووی هێرشی زۆر توندتر دەبێتەوە.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ گەرەنتی ئەوە دەکات کە گورزی کەمەرشکێن ئاڕاستەی تاران بکرێت ئەگەر ئامادەی رێککەوتن نەبن، ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە تاران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ببێت و هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رابگرێت.
لە ئەنجامی بەردەوامیی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات، کۆشکی سپی هۆشدارییەکی توند دەداتە تاران کە ئەگەر دان بە شکستی سەربازیی خۆیدا نەنێت، رووبەڕووی لێدانێکی وێرانکەر دەبێتەوە.
کارۆلین لیڤێت وتەبێژی کۆشکی سپی ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هۆشدارییەکی توند و بێپێشینەی ئاڕاستەی تاران کرد و رایگەیاند، ئەگەر ئێران دان بە "شکستی سەربازیی خۆیدا" نەنێت، ئەوا رووبەڕووی لێدانێکی زۆر بەهێزتر دەبێتەوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ گاڵتە ناکات و ئامادەیە بۆ هەڵگیرساندنی "جەنگێکی وێرانکەر"، وتیشی: "پێویستە ئێران جارێکی تر هەڵە لە هەژمارەکانیدا نەکات."
لیڤێت ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر تاران واقیعی ئێستا و شکستی سەربازیی خۆی قبوڵ نەکات، ترەمپ کار دەکات بۆ وەشاندنی گورزێک کە لە هەموو گورزەکانی پێشوو بەهێزتر بێت و "دەرگاکانی دۆزەخ" بە رووی ئەو وڵاتەدا بکاتەوە.
سەرەڕای هەڕەشە توندەکان، وتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، ئەمریکا و ئێران هێشتا لە گفتوگۆی ئاشتی بەردەوامن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی میدیا رەسمییەکانی ئێران باس لە رەتکردنەوەی پێشنیازەکەی واشنتۆن دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.






































