کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

ئێران دەڵێت 350 كەشتی نەوتهەڵگر بۆ تێپەڕین لە گەروی هورمز چاوەڕێی مۆڵەتن و سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت توانیویەتی 10 كەشتی لە گەروی هورمز بپەڕێنێتەوە
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویكردەوە، ئەو كەشتیانەی هێشتا لە كەنداوی عومان و كەنداوی فارس چاوەڕوانن بۆ تێپەڕێن لە گەروی هورمز، 350 كەشتین و 25یشیان كەشتی گەورەی گواستنەوەی نەوتن و 200 كەشتییان نەوتهەڵگری ئاسایین و 70 كەشتی دیکەش، تایبەتن بە گواستنەوەی غازی سروشتی لە جۆری ئێڵ ئێن جی.
بەپێی راپۆرتێكی شیكاریی میدیای زمانحاڵی ئێرانیش، ئەگەر هەر كەشتییەكی بازرگانی و نەوتهەڵگر بۆ تێپەڕێن لە گەروی هورمز دوو ملیۆن دۆلاری لێوەربگیرێت، داهاتی ساڵانەی ئێران لەو گەروە دەگاتە 20 بۆ 100 ملیار دۆلار، چونكە رۆژانە نزیكەی 150 كەشتی ناچارە بە گەروی هورمزدا تێپەڕبێت.
لەلایەکی دیکەشەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا ئێرانییەكان پێیانوتووە رێگە دەدەن هەشت كەشتیی نەوتهەڵگر بە گەروی هورمزدا تێبپەڕن، بەڵام دواتر كردویانەتە 10 كەشتی و بە وتەی ترەمپ ئەو هەنگاوە ئاماژەی نیازپاكیی تارانە بۆ دانوستان و رێككەوتن.
وەزیری دەەروەی روسیا بۆ یەکەمجار، بە ئاشکرا پاڵپشتی وڵاتەکەی لە روی کەرەستەی سەربازیەوە بۆ ئێران ئاشکرا دەکات و رەخنەش لە سیاسەتی واشنتۆن دەگرێت، لەبری گفتوگۆ رێگەی سەربازیان هەڵبژاردوە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا،رایگەیاند، کە وڵاتەکەی هیچ زانیارییەکی هەواڵگری نادات بە ئێران، سەرەڕای ئەوەی تەواوی شوێنی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەزانن، جەختیشیکردوەتەوە، ئەوان هاوکاری تارانیان کردوە بە پێدانی کەلوپەل و پێداویستی سەربازی بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی هەیە لە نێوانیاندا.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوە کردوە، کە هێرشکردنە سەر بنکەی ئەمریکییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرەنجامی ئەو "سەرکێشییەیە" کە بەبێ هیچ هۆکارێکی رەوا دەستیپێکردووە.
لاڤرۆڤ رەخنەی لە سیاسەتەکانی واشنتن گرتوە و ئاماژەی بەوەکردوە، کە وڵاتەکەی چەندین جار ئاماژە و پەیامی بۆ ئەمریکا ناردووە سەبارەت بە پێویستی دەستپێکردنی گفتوگۆی جدی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەو داوایانە بێ وەڵام ماونەتەوە.
هاتوچۆی هەولێر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوەو تێیدا هاتووە؛ بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانە بە خوڕەی شارەکەی گرتوەتەوە ژمارەیەک لە شەقامەکانی شاری ئاو تیایاندا بەرزبوەتەوە و بوەتە هۆی وەستانی جوڵەی هاتوچۆ .
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی بەردەوامی باران بارینی بە لێزمە و بەخوڕ ئەگەری هەیە لە چەند سەعاتی داهاتودا چەند شەقامێکی تریش ئاستی ئاو تێیاندا بەرز ببێتەوە جوڵەی هاتوچۆ تیایاندا بوەستێت.
هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، ئەگەر کاری زۆر پێویست نەبێت با شۆفێری نەکەن.
هاتوچۆی هەولێر ناوی ئەو شەقامانەشی بڵاوکردوەتەوە، کە ئێستا هاتوچۆکردن تێیاندا وەستاوە بەهۆی کۆبونەوەی ئاوەوە و داوا دەکات شۆفێران بەکاریان نەهێنن.
1- شەقامی 100 مەتری نزیک فاملی مۆڵ
2- شەقامی شۆڕش بەرزە پردی شۆڕش
3- شەقامی 40 مەتری بازاڕی لەنگە.
4- ڕێگای دارەتوو بنەسڵاوە ئاوێنەی شار
5- پردی بنەسڵاوە شەقامی لاوان.
6 - شەقامی 60مەتری نزیک یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە بارەی بەرهەمهێنانی کارەباوە راگەیەندراوێكی بڵاوکردوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات، گرفت بۆ هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکان دروست بووە و دەبێتە هۆی کەمبونەوەی پێدانی کارەبا بە هاوبەشەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە؛ بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بوتەوەو ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی پێدانی کارەبا بە هاوبەشەکان.
وەزارەتەکە دڵنیایی داوەتە هاوبەشانی کارەبا، کە ئەم حاڵەتەکە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای چارەسەرکردنی گرفتەکە و دوبارە دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، پێدانی کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری دەداتە هۆتێلەکانی وڵاتانی کەنداو و داوایان لێدەکات لەبەر سەلامەتی و پاراستنی ئاسایشی گشتی، خۆیان بەدوور بگرن لە وەرگرتنی ئەفسەر و سەربازانی سوپای ئەمریکا وەک میوان لەناو هۆتێلەکاندا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەکەوە، سەربازانی ئەمریکی بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بەجێهێشتووە و پەنایان بۆ هۆتێل و نوسینگە مەدەنییەکان بردووە، ئەمەش بە واتای بەکارهێنانی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە دێت وەک "قەڵغانی مرۆیی" بۆ پاراستنی خۆیان.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، عراقچی جەختی کردەوە، کە تەنانەت لە ناوخۆی ئەمریکاش هەندێک لە هۆتێلەکان رەتیدەکەنەوە میوانداری ئەو ئەفسەرانە بکەن کە ژیانی میوانە مەدەنییەکان دەخەنە مەترسییەوە.
وەزیرەکەی ئێران دەڵێت؛ پێویستە هۆتێلەکانی وڵاتانی کەنداویش هەمان هەڵوێستیان هەبێت و رێگری بکەن لە نیشتەجێبوونی سەربازانی ئەمریکی لە ناوەندە مەدەنییەکاندا، چونکە لەلایەن ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج







































