کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، سەلماندیان كە هاوكاریی نێوان هێزە دۆستەكان و گەلانی دۆست سەركەوتنی بەدەستهێنا بەسەر یەكێك لە تاریكترین لاپەڕەكانی پەڕگیری و دڕندەیی لە مێژوودا.
وتیشی، وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانان لەو رووبەڕووبوونەوە یەكلاكەرەوەیەدا دەستی هاوكارییان بۆ عێراق درێژ كرد.
زەیدی پێزانینی ئاڕاستەی تەواوی ئەو وڵاتەنە كرد كە بەشدارییان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا كردووە و جەختیشی كردەوە، كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە مانای كۆتاییهاتنی جەنگیان لەگەڵ تیرۆر نایەت، بەڵكو گواستنەوەی عیراقە بۆ قۆناغێك كە تێیدا بەرپرسیارێتیی تەواوی ئاسایش و سەقامگیریی خۆی دەگرێتە ئەستۆ.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەركەكە بە سەركەوتوویی كۆتاییهات و بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئەم سەركەوتنەش ئەركی سەرشانی هەموومانە.
میدیای ئێران بڵاویكردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەنیازە تیمێك بنێرێتە ئێران بۆ پشكنینی بنكە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیمی ئێران رافایل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئامادەیە لە نزیكترین كاتدا تیمێكی ئاژانسەكە بنێرێتە ئێران بۆ دەستپێكردنەوەی تەواوی چالاكییەكان لەو وڵاتەدا.
هاوكات، محەمەد ئیسلامی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، تا دەزگای وزەی ئەتۆمی ئەركەكانی جێبەجێ نەكات و پرۆتۆكۆلێكی نوێ بۆ پشكنینی ئەو ناوەندانە دانەنرێت، ناكرێت ئاژانسەكە پشكنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەیان بكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی یاسای ئەو بنكانەی هێرشیان كراوەتەسەر دەبێت سەرەتا رەوشی ئەمنی شوێنەكان دیاریبكرێت و دەبێت ئاژانسەكە بە شێوازێكی نوێ پشكنینیان بۆ بكات.
لیژنەیەک بۆ روداوەکانی پردێ پێکهێندراوە و ئەمڕۆش سەردانی کەرکوک دەکەن و لەگەڵ رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک کۆدەبنەوە و دواتریش سەردانی پردێ دەکەن.
ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لیژنەکە لەسەر ئاستی سەربازی باڵا پێکهێندراوە لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی؛ هەریەکە لە فەرماندەی سوپای عیراق، دژەتیرۆری عیراق، سوپای عیراق، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی لە لیژنەکەدا دەبن.
ئاسۆ ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە دەچنە پردێ و سەردانی ماڵی هەردوو مێرمنداڵە کوردەکە دەکەن، کە لە روبەڕوبونەوەکانی هێزەکانی عیراق و تیرۆرساتنی داعشدا شەهید بوون و لێکۆڵینەوە لە روداوەکەش دەکەن.
جێی باسە، رۆژی 27-9ـی2026 دژە تیرۆرى عیراق لە روبەروبنەوەی دوو چەکداری داعشدا رایگەیاند، دوو چەکدارى داعشیان لە پردێ کوشتووە و یەکێکیتریشیان بە برینداری دەستگیرکردوە، بەڵام دواتر زانرا یەک چەکداری داعش کوژراوە و ئەویتر مێرمنداڵێکی کوردە و بە داعش لە قەڵەمیان داوە، ئەمەش بوە هۆی ناڕەزایتی و خۆپیشاندانی بەدوادا هات.
ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و رۆژنامەیەکی ئەمریکش ئاشکرای دەکات ژمارەیک هێزی ئەمریکی لە عیراق دەمێننەوە بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکەی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەو وادەیەی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دانراوە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردوەتەوە، بەشێک لە هێزی دەریایی ئەمریکا لە عیراق دەمێننەوە.
رۆژنامەکە، لە راپۆرتێکدا وردەکاری دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بڵاوکردوەتەوە؛ ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی هێزی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیک لە هێزەکانی مارێنز بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکانیان لە عیراق دەمێننەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، واشنتۆن توانا هەواڵگرییەکانیش دەهێڵێتەوە لەناو عیراقدا، بەمەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچون بۆ هەڕەشەکان.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئەمریکا هۆشداریی توندی بە حکومەتی عیراق داوە لەبارەی دروستکردنی هەر مەترسی و هەڕەشەیەک لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەکانی.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، سەرەڕای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق، واشنتۆن هەژمونی تەواوەتی بەسەر ئەو وڵاتەدا دەمێنێتەوە لە رێگەی کۆنتڕۆڵکردنی داهاتی نەوتەکەی کە 90٪ بودجەی گشتی عیراق پێکدەهێنێت.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرەڕای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆتا بنکەکانیان لە عیراق، واشنتۆن لە رێگەی بانکی یەدەکی فیدراڵییەکەی نیویۆرکەوە کۆنتڕۆڵی راستەوخۆ و کاریگەری لەسەر داھاتی نەوتی عیراق پاراستووە.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردوە، کۆنتڕۆڵی داهاتی نەوتی عیراق لەلایەن ئەمریکاوە سیستمێکە، لە ساڵی 2003وە بۆ پاراستنی دارایی عیراق لە داواکارییە یاساییەکانی سەردەمی سەدام حوسێن دامەزراوە، کە 90٪ی بودجەی گشتیی بەغداد پێکدەهێنێت.
ئەم سیستمە، بووەتە ئامرازێکی سەرەکی بۆ فشارخستنەسەر حکومەتی عیراق تاوەکو ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ ئێران و لایەنە سزادراوەکان رابگرێت.
لێپرسراوانی عیراقی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەردەوامیی ئەم رێککەوتنە هاوکارە لە بەرقەرارکردنی سەقامگیریی دراو، بەرزکردنەوەی متمانەی نێودەوڵەتی بە ئابوریی وڵاتەکە و دابینکردنی ئاسانی دۆلار بۆ بازرگانیی دەرەکی.
توندکردنەوەی کۆنتڕۆڵی واشنتۆن لە سەرەتای ساڵی 2025ـوە، بەسەر گواستنەوەی دۆلاردا لە عیراق بووە هۆی راگرتنی سیستمی زیادکردنی دۆلار و ئەمەش بازاری رەشی لێکەوتوە، کە بوە هۆی جیاوازی لە نێوان بەهای رەسمی و بەهای ئازادی دۆلار لە بازاڕەکاندا.







































