کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم جەخت لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکاتەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "لەگەڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیمان کرد لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپات کردەوە و هەردوولامان هاوڕابووین لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە جۆرێک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و تورکیادا بێت".
بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست راگەیەندراوێكیان بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە؛ دوای دەست لەکار کێشانەوەی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەموو لایەکی رون دەکەینەوە، کە بەڕێزیان تەنها دەستی لە کاری حزبی و ئۆرگانی لەڕیزەکانی یەکێتی کێشاوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خان بنیادنراوە بە پتەوی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.
دەقی راگەیەندراوەکە
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خەڵکی ئازیز و خۆشەویست کوردستان
دوای دەست لەکار کێشانەوەی ڕێزدار “ فیصل کەریم خان برادۆستی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە بەڕێزیان تەنها دەستی لە کاری حزبی وئۆرگانی لەڕیزەکانی یەکێتی کێشاوەتەوە
ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خان بنیادنراوە بە پتەوی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت ،
ئێستاش چەند سایت و پەیج و ئەکاونتێکی بێ دایک و باوک نوسینی ئاست نزم و نەشیاو بڵاو دەکەنەوە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەو جۆرە بۆچوون و نوسینانەی بڵاودەکرێنەوە بەهیچ شێوەیەک گوزارش لە بۆچوونی میرانی برادۆست ناکات و لێی بەرپرس نین
میرانی برادۆست بەهیچ شێوەیەک جیاوازیان نەکردووە لەنێوان خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەموو عەشیرەتەکانیش بەتایبەتی و
بەدڵنیاییەوە لە داهاتووش دا نایکەن
بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانیش بەشدار بوو، نوێترین پێشهات و گۆڕانکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بە گرنگ زانرا.
پرۆسەی ئاشتی خرایەبەر باس و سەرۆک بافڵ جارێکی دیکە پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە مێژووییە دووپاتکردەوە و وتی؛ ئێمە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال درێژە بە هەوڵەکانمان دەدەین تاوەکو ئەم هەنگاوە گرنگ و چارەنووسسازە سەربگرێت، بە ئامانجی زاڵکردنی پێکەوەژیان و گەیشتن بە ئاشتییەکی سەرتاسەری کە لە بەرژەوەندیی ئاسایش و ئارامیی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کردەوە.
پێگەی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە، لە میانی دانوستانەکانی ئەم دواییەی شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر، واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە تێگەیشتنێک بەمەبەستی هێشتنەوەی رەوشەکە بە هێمنی لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا.
ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەکردوە، لەسەر ئاستی هەرێمی، وڵاتانی کەنداو دەستیان بە گەنگەشە و گفتوگۆ کردووە سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی گەروی هورمز لە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەر یەکە لە ویتکۆفی نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆشنەری زاوای سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدەن پەیامێک ئاراستەی تاران بکەن و تێیدا هۆشداری بدەن لەوەی، داواکارییەکانی ئێران بۆ سەپاندنی باج زیادە و رەنگە ببێتە هۆی لەباربردن و تێکدانی دەرفەتەکانی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، سێ ملیار دۆلار لە پارە بلۆکراوەکان ناگوازرێتەوە بۆ ئێران بەڵکو بۆ کڕینی کەلوپەلی سەرەکی بەکاردەهێنرێت، کە بەشێکیان لە ئەمریکاوە دەبێت.
ئاگرێکی گەورە لە شاخەکانی بەرانبەر بە گوندی زەڵم لە هەورامان کەوتوەتەوە و بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکان تا ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە و خەڵکی ناوچەکەش داوای بەهاناوەچون دەکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە سەریهەڵداوە و چەند گرتە ڤیدیۆییەک دەست کوردسات نیوز کەوتون، تێیدا خەڵکی ناوچەکە داوای بەهاناوەچون دەکەن و ئاگرەکە بەرەو فراوانبون دەچێت.
لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە ژمارەیەک گەنج و هاووڵاتی ناوچەکە چونەتە شوێن روداوەکە و هەوڵی کوژاندنەوەیان داوە، بەڵام دوای ئەوەی نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکەن تیمەکانی بەرگریی شارسانی قەزای خورماڵ چونەتە شوێن روداوەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
ئەو شوێنەی ئاگری لێکەوتوەتەوە، درەخت و پاوانی سروشتی لێیە و بەهۆی بونی باوە، کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی زەحمەت بووە و بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە داوای بەهاناوەچون دەکرێت.







































