کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

سوپای پاسدرانی ئێران رایگەیاند، ئامارەکانی واشنتۆن سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی هێزەکانیان دورە لە راستییەوە و ئاماژەی بەوەکردوە ژماەی کوژراوەکانیان 200 کەسی تێپەراندوە.
سەردار حسێن محبی، وتەبێژەکەی سوپای پاسدارانی بە ئاژانسی تەسنیمی راگەیاندوە، ئەمریکا راستییەکان دەشارێتەوە و لە دوای شکاندنی ئاگربەستەوە لە ئاکامی هێرشکردنە سەر هەشت بنکە و ناوەندی جێگیربوونی هێزەکانی ژمارەی کوژراوانی ئەمریکی 200 کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی بریندارەکانیش زۆر لەوە زیاترە.
وتەبێژەکەی سوپای پاسداران جەختیشی کردەوە، دەبێت هاووڵاتییانی ئەمریکی رێگە بە فەرماندەکانیان نەدەن راستییەکانیان لێ بشارنەوە.
هاوکات داوای لە حکومەتی ئەمریکا کرد کە رێگە بە رۆژنامەنوسان بدات سەردانی شوێنی هێرشەکان بکەن تاوەکو خۆیان قەبارەی راستەقینەی زیانە گیانییەکان هەڵسەنگێنن.
داهاتی نانەوتی عیراق ئاستێكی پێوانەی تۆماركرد و گەیشتە 16%ی كۆی داهاتی وڵات، لەو رێژەیەش داهاتی نانەوتی هەرێم 5.5%ی پێكدەهێنێت.
روانگە ئیكۆ عیراق بۆ كاروباری ئابووری لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا داهاتی نانەوتی عیراق لە دوو مانگی رابردوو گەیشتووەتە 16%ی كۆی داهاتی وڵات و ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ساڵانێكی زۆر داهاتی نانەوتی عیراق تەنها 5%ی كۆی داهاتی عیراقی پێكهێناوە، تاكو لە چوارەمین كابینەی حكومەتی عیراقدا بەرزبووەتەوە بۆ 10% و دواتریش لە شەشەمین كابینەی حكومەتدا قۆناغ بە قۆناغ رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.
ئیكۆ عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، داهاتە نانەوتییەكان هەریەك لە رسوماتی بەرهەمهێنان و باجی كاڵا و رسوماتی هەناردە و هاوردەكردن دەگرێتەوە، دەشڵێت، ئەو داهاتە نانەوتییەی مانگانە هەرێمی كوردستان رادەستی عیراقی دەكات، 5.5%ی داهاتی نانەوتی عیراق پێكدەهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچناری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەبەردەم ئامێرێکی راکێشانی پارە (ATM) بەفێڵ بڕێک پارەی موچەی لە خانەنشینێک سەندبوو.
ئاماژەی بەوەکراوە، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای ئەوە هات، کە هاووڵاتییەکە سکاڵای یاسایی تۆمارکرد و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیس بەدواداچوونیان دەستپێکرد.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت دوای بە دواداجونەکانیان، توانرا تۆمەتبار بە ناوی (ک، ظ، م - لەدایکبوی 1973) بدۆزرێتەوە و دەستبەسەر بکرێت و لە ئێستاشدا بەپێی مادەی (456) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.
زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار سەردانیکار لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە تاوەکو دوێنێ هاتوونەتە ناو خاکی عیراقەوە، ئەوەش بەپێی نوێترین ئامار کە سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئاسایش بڵاوی کردووەتەوە.
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عیراق، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: تێکڕای ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە تاوەکو دوێنێ هاتووينەتە ناو خاکی عیراقەوە، گەیشتووەتە (1،273،758) کەس.
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئاسایش روونی کردەوە کە پرۆسەی هاتنەژوورەوەی سەردانیکاران بە شێوەیەکی رێکخراو بەردەوامە.
ساڵانە لە مانگەکانی موحەڕەم و سەفەردا، عیراق ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکاران سەردانی دەکەن کە بە مەبەستی بەشداریپێکردن لە مەراسیمەکانی ماتەمینی و سەردانیکردنی مەزارگە پیرۆزەکان، لە هاوکاتە لەگەڵ یادەکانی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و چلەی ماتەمینییەکەیدا.
هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەکرێنەوە، بەنداوی سەروچاوە شوێنێکی گشتییە و نابێت هیچ کەسێک ببێتە هۆی بێزارکردنی کەسانی تر، بۆ ئەو مەبەستەش خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانیی سەروچاوە، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، بەنداوی سەروچاوە شوێنێکی گشتییە و مافی هەرهاوڵاتیەکە کەبۆ کات بەسەربردن و خۆ فێنک کردنەوە سەردانی ئەم شوێنە بکات، بەو مەرجەی کەسانی دەوروبەری بێزار نەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لەپێناو پاراستنی گیانی خۆتان ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کەبەهەموو شێوەیەک خواردنەوەی ماددەکحولیەکان لەدەوروبەری بەنداوی سەروچاوە قەدەغەیە .
شارەوانی سەروچاوە، داواش لە هاووڵاتیان دەکات، لەئەگەری بینینی هەر دیمەنێکی خواردنەوەی مادەکحولییەکان لایەنی ئەمنی لێ ئاگاداربکەنەوە تا رێکاری پێویست لە دژیان بگیرێتەبەر.







































