کۆد

کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە... 
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...! 

کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل

ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

 بەرنامەی ترۆمبێل

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دەستپێكردنی دانوستانە كۆتایییەكان لەگەڵ ئەمریكا بەستراوەتەوە بە جێبەجێكردنی پێنج بەندەكەی لێكتێگەیشتنەكەی نێوانیان. 

بەقائی ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی پابەندنەبوونی لایەنی بەرانبەرەوە ئەو مەرجە نەهاتووەتە دی، بەڵام وەفدێكی ئێرانی بۆ بەدواداچوونی میكانیزمی جێبەجێكردنی بەڵێنەكان دەچێتە سویسرا.

بەقایی جەختی كردەوە، بەندی یەكەم كە تایبەتە بە كۆتایهێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەكانی وەك لوبنان، كۆڵەكەی رێككەوتنەكەیە، وەك خۆی دەڵێت، ئێران بەڵێنەكانی جێبەجێ كردووە، بەڵام لایەنی بەرانبەر نەیتوانیوە ئیسرائیل بە ئاگربەستەوە پابەند بكات.

وتیشی، هەرچەندە هەنگاو نراوە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و كردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام سەرپێچیكردنی بەندی یەكەم تەواوی رێككەوتنەكە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

لە كۆتاییدا بەقائی هۆشداری دا كە پرەنسیپی ئێران پابەندبوونە بەرانبەر پابەندبوون و لە ئەگەری بەردەوامی پێشێلكارییەكاندا، تاران بڕیاری چارەنوسساز دەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل کرد، کە لەلایەن دامەزراوەی (ڤیم)ـەوە رێکخرابوو.

سەرۆک بافڵ پاش ئەوەی بینەری فیلمەکان بوو، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی خاتوو لاڤە حیکمەت، سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل و رێکخەران و بەشداربووان کرد کە فێستیڤاڵەکەیان بە ئاستێکی بەرز رێکخستووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ هاندانی ئەو گەنجانەی ئارەزوومەندی ئەم بوارەن، تاوەکو خولیاکانیان ببێتە پڕۆژە و ببنە بەشێک لە گەشەپێدانی وڵات.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گەنجان دەربڕی و خەڵاتی بەسەر یەکەمەکانی فێستیڤاڵ و بەشداربوواندا دابەشکرد، هەروەها هیوای خواست ئەم هەنگاوانە ببنە هاندەرێکی باشتر بۆ گەشەپێدانی بواری فیلم و سینەما لە هەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، وەفدێکی باڵای پاکستان بە سەرۆکایەتی شەهباز شەریف سەرۆک وەزیران و بە بەشداریی فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە دەچنە سویسرا.

میدیاکانی پاکستان رایانگەیاندوە، ئامانجی وەفدی پاکستان بۆ سویسرا بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی ئێران و ئەمریکا و ئامانجی سەردانەکە پاڵپشتیکردن و ئاسانکارییە بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی گفتوگۆکان. 

هاوکات لەگەڵ ئەم گەشتەدا، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ناوچەی گەشتیاری بورگنستۆک لە سویسرا دەبێتە میوانداری دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، کە بە هاوبەشی لە ژێر چاودێری و نێوەندگیریی هەردوو دەوڵەتی پاکستان و قەتەردا بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل رایگەیاندوە، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیران جەختی  کردووەتەوە،  هێزەکانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان دەمێننەوە تا ئەو کاتەی، کە پێویست بێت بۆ بەرگریکردن لە سنورەکانی باکوری ئیسرائیل.

رۆژنامە ئیسرائیلییەکە، لە زاری لێپرسراوێکی نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاندوە، سەرۆک وەزیران جەخت لە مانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نەتانیاهۆ فەرمانی بە سوپا کردووە بە توندی وەڵامی هەر هێرشێکی حزبوڵا بدەنەوە و بە هەنگاوی خێرا بگیرێتەبەر بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هێزەکانیان. 

جەختکردنەوەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی لوبنان لە کاتێکدایە کە، بڕیارە سبەیةی  یەکشەممە لە سویسرا نوێنەری  ئێران و ئەمریکا دانوستانەکان دەستپێبکەن و تاران درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و بونی ئەو هێزانە بە پێشێلکردنی مەرجەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە دەزانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، قسەکانی ئەم دوایەی دۆناڵد ترەمپ بێ بنەمان و پێگەی جەماوەری ئەو  پەیوەندی بە پێگەی جەماوەری دۆناڵد ترەمپەوە نییە، بە دۆناڵد ترەمپیش دەڵێت؛ پێویستە  تۆ سەرنجت لەسەر پێگەی جەماوەری خۆت بێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپی داوەتەوە و هێرشە زارەکییەکانی سەرۆکی ئەمریکای بە "بێ بنەما و بێ مانا" ناوبردوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە پەیامەکەیدا بەرگریی لە بڕیارەکەی کردوە، کە لە جەنگی ئێران نەیهێشتوە سوپای ئەمریکا سود لە بنکە سەربازییەکانیان وەرگرن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئەو سەرۆک وەزیران بێت ناهێڵێت؛ بنکە سەربازییەکانیان دژی ئەو وڵاتانە بەکاربهێندرێن، کە رێککەوتنیان هەیە لەگەڵیاندا، چونکە ئیتاڵیا وڵاتێکی سەربەخۆیە و بە خاوەن سەروەری دەمێنێتەوە.

لە وەڵامی ئەو قسەیەی سەرۆکی ئەمریکادا کە وتویەتی؛ میلۆنی ویستویەتی بە وێنەگرتن لەگەڵیدا پێگەی جەماوەری بەرز بێتەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەڵێت، ئەو خاوەنی پێگەی جەماوەری خۆیەتی و با سەرۆکی ئەمریکا تەرکیزی لای پێگەی جەماری خۆی بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ناکۆکی کەوتوەتە نێوان  دۆناڵد ترەمپ و جۆرجی و سەرۆکی ئەمریکا  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیتاڵیا رایگەیاند کە مێلۆنی"سواڵی کردووە" کە وێنەیەکی لەگەڵدا بگرێت، ئەو بانگەشەیە کە مێلۆنی رەتیکردەوە و وتی؛"من و ئیتاڵیا هەرگیز سواڵ ناکەین" .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار

گەلەری

تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار