هەمەڕەنگ

کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمە نوێیەکانی نمایش دەکات

بەپێ هەواڵێکی پێگەی "ئێن دی تی ڤی" ئێوارەی ئەمڕۆ 20ی نیسان کۆمپانیای ئەپڵ لە یەکەم ئیڤێنیتی ساڵانەی 2021ی خۆی دا کە بە "Spring Loaded Event" ناودەبرێت بەرهەمە نوێیەکانی نمایش دەکات

ئیڤێنتەکە بەشێوەیەکی میدیایی ڕاستەوخۆ لە پێگە فەرمییەکانی کۆمپانیاکە کە ئەپڵ تیڤی و پێگەی فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ لە یوتوب پیشان دەدرێت، کۆمپانیاکە نەوەیەکی نوێی بەرهەمە تەکنەلۆجییەکانی نمایش دەکات کە " iPad, iMac, Apple TV,  AirTags" ی تێدایە

ئەمە لەگەڵ ئاشکراکردنی چەند تایبەتمەندییەکی ئایفۆنی  "iOS 14.5"

هەر لە ئیڤێنتەکەی ئەمڕۆدا تایبەتمەندیی ئیرپۆدە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات کە بەAirPods 3 ناودەبرێت