هەمەڕەنگ

نابینایە بەڵام دارتاشێکی لێهاتووە

پێگەی "سی جی تی ئێن" بابەتێکی لەبارەی دارتاشێکی چینییەوە بڵاوکردۆتەوە کە بەبێ بوونی بینایی چاوەکانی دەتوانێت کاری زۆر جوان و ناوازە بکات

لی شیانینی تەمەن 58 ساڵ ئەگەرچی لە تەمەنی سێ ساڵیدا بینایی هەردوو چاوی لەدەستداوە بەڵام ئەمە بێ هیوای نەکردووە لە ژیان و بە پێچەوانەوە وەک دارتاشێکی کارامە و لێهاتوو لە گوندەکەی خۆی لە باشووری چین  ناسراوە و لە ڕێی کارەکەیەوە بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی پەیدا دەکات

ئەم پیاوە لە تەمەنی 22 ساڵییەوە فێری کاری دارتاشی بووە و بەردەوام خۆی لە کارەکەیدا بەرەوپێش بردووە، ئەو لە ڕێگەی دەستلێدان و هەڵگرتنەوە جۆری ئەو تەختانە دەناسێتەوە کە بەکاریان دەهێنێت

کارەکانی ئەم دارتاشە بە نرخێکی باش دەفرۆشرێت کە ئەمەش یارمەتیدەریەتی بۆ ئەوەی خێزانەکەی لە گوزەرانێکی باشی ماددیدا بژین، کارەکانی ئەم پیاوە نەک تەنها لە گوندەکەی خۆی بەڵکو لە لایەن خەڵکی گوندەکانیتری دەوروبەریشەوە خواستیان لەسەرە

لی هەمیشە بە هیواوە لە داهاتوو دەڕوانێت و دەڵێت " ڕاستە من نابینام، بەڵام ژیان بەردەوامە"