تەندروستی

ئەو خۆراکانەی بەیەکەوە بخورێت سوودی زیاترە

شارەزایانی بواری خۆراک ڕایدەگەیەنن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر سوود لەو خۆراکانە وەربگریت کە دەیخۆیت پێویستە هەندێک خۆراک بەیەکەوە بخورێت

تێکەڵکردنی هەندێک کەرەستە لە ژەمە خواردنەکاندا ئەگەر چی ڕەنگە شێوازێکی باو نەبێت یاخود چێژێکی ئەوتۆی نەبێت بەڵام گرنگیدان بە سوودە تەندروستییەکەی باشترە

ماڵپەڕی "برایت ساید" بابەتێکی لەبارەی خواردنی هەندێک خۆراک بەیەکەوە بڵاوکردۆتەوە کە وا دەکات بەسوودتر بێت بۆ جەستە لە ڕووی وەرگرتنی ڤیتامین و کانزا خۆراکییەکانەوە بەم شێوەیە

 

تێکەڵکردنی زەیتوون و تەماتە و خەیار و نەعنا لە زەڵاتەدا

چەوری سوودبەخش کە لە زەیتوون دا هەیە سێ هێندە هەڵمژینی کارۆتین زیاد دەکات کە بێتا کارۆتین، لیکۆتین و دژە ئۆکسیدیش دەگرێتەوە

 

خواردنی ئەو خواردنانەی ئاسن و ڤیتامین سی تێدایە

بە نمونە خواردنی برۆکلی و گۆشتی سوور پێکەوە کە وا دەکات وەگرتنی ئاسن زیاتربێت

 

زینک و ئاسن

بە نمونە خواردنی برنج و سیر بەیەکەوە

 

چەوری سوودبەخش و ڤیتامین دی

بە نمونە خواردنی کەلەرم و ماسی سەلەمون ئەمەش یارمەتی زیاتر وەرگرتنی ڤیتامین دی دەدات

 

پرۆتین و کاربۆهیدرات

خواردنی مۆز و کەرەی عەلی بابا بەیەکەوە یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان و ڕێکخستنەوەی جەستە دەدات لە دوای وەرزشکردن

 

دژەئۆکسیدەکان

تێکەڵکردنی لیمۆ لەگەڵ چای سەوز بەسوودترە بەهۆی ئەوەی لیمۆ وا دەکات ڕێژەی وەرگرتنی دژە ئۆکسید لەلایەن جەستەوە زیاتر بێت