هەمەڕەنگ

تابلۆیەکی هونەری دیجیتاڵی بە 70 میلیۆن دۆلار دەفرۆشرێت


پێگەی "سی جی تی ئێن" وێنەی تابلۆیەکی هونەری دیجیتاڵی بڵاوکردۆتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە بڕی 70 میلیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە

یەکەم پارچەی کاری هونەرییە کە لەلایەن خانەی مەزادەوە فرۆشراوە و بەشێوەیەکی فیزیکی بوونی نییە

تابلۆکە لەژێر ناونیشانی "هەموو ڕۆژەکان: یەکەم پێنج هەزار ڕۆژ" کۆکراوەیەکە لە پێنج هەزار وێنەی بچووکی جیاواز کە لەلایەن وێنەکێشی ئەمریکی "مایک وینکڵمان" دروست کراوە

ڕیکۆردی گرانترین تابلۆی بێ هاوتای شکاندووە