هەمەڕەنگ

یەکەم هۆتێل لە بۆشایی ئاسماندا لە ساڵی 2025 دروست دەکرێت

ماڵپەڕی "ئیندیپێندنت" لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردووە کە بڕیارە یەکەم هۆتێل لە بۆشایی ئاسماندا دروست بکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە گەشتەکەیاندا بە تەواوی لە زەوی دووربکەونەوە

هۆتێلەکە لە ژێر ناوی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی " ڤۆیگار کلاس" دروست دەکرێت کۆمپانیای "ئۆ ئەی سی" لە پشت بیرۆکەی ئەم کارەوەیە و بڕیارە لە ساڵی 2025 دا دەست بە دروستکردنی بکات

بە پێی پلانی پرۆژەکە هۆتێلەکە ژووری نوستن، ڕێستۆران، باڕ و تەنانەت هۆڵی وەرزشی تێدا دەبێت و دیزاینی هۆتێلەکە لە شێوەی بازنەدا دەبێت و شوێنی 400 میوانی تێدا دەبێت

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بە پێی پلانی پڕۆژەکە بڕیارە هۆتێلەکە لە ساڵی 2027 دا بکرێتەوە