هەمەڕەنگ

سۆنی تایبەتمەندیەکانی کامێرا نوێیەکەی دەخاتەڕوو

کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی تایبەتمەندیەکانی کامێرا نوێیەکەی "FX3" بۆ کاری فۆتۆگرافی  و وێنەگرتنی سینەمایی بڵاودەکاتەوە .

ماڵپەڕەکانی تایبەت بە هەواڵی تەکنەلۆژیا بڵاویانکردۆتەوە کامێرا نوێیەکەی سۆنی ڕوپۆشی دەرەوەی لە ماددەی پلاستیك و کاربۆن دروستکراوە بە ڕەهەندەکانی "
85,5- 129,7 – 77,8" ملیمەتر و کێشی 715 گرام .

ئاماژەیان بەوەکردووە، توانایی وێنەگرتنی هەیە بە کوالێتی "
4k" بە تێکڕای 120 فرەیم لە چرکەیەکدا .

باسیشیان لەوەکردووە، کامێراکە دەتوانێت بە تێکڕای 60 فرەیم لە چرکەیەکدا بۆ ماوەی 13 سەعات بە کوالێتی "
4k" وێنەی بگرێت..

کامێراکەی سۆنی توانای هەستیاری بۆ ڕوناکی زۆرە بە تێکڕای "
ISO 80-102400" دەتوانرێت لەو جێگایانەش روناکیان کەمە بە کوالێتیەکی بەرز وێنەی پێبگیرێت .