تەندروستی

زیانەکانی قژ بەستن

کۆکردنەوە و بەستنی قژ یەکێکە لە ئاسانترین و باوترین ستایلەکانی قژ، دەکرێت کاتێک لە ماڵەوەیت و سەرقاڵی کارەکانتی قژت ببەستیت یاخود کاتێک بۆ کارێکی بەپەلە دەڕۆیتە دەرەوەی ماڵەوە قژت بەو ستایلە ڕێکبخەیت

بەڵام پێویستە بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەم ستایلەی قژدا بکەیت، زۆر بەردەوام بوون لەسەری کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە بە گشتی و بەتایبەت لەسەر تاڵە قژەکانت دادەنێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لە زیانەکانی قژ بەستن بۆ ماوەیەکی زۆر دەکات کە ئەمانەن:

-دەبێتە هۆی توشبوون بە شەقیقە

-ڕەنگە ببێتە هۆی بریندابوونی سەر

-فشارێکی زۆر لەسەر کەلـلەی سەر دروست دەبێت بەتایبەت کاتێک قژت تەنکە، دەبێتە هۆی توشبوون بە ئازار و دەگوازرێتەوە بۆ مل و پشت

-پێستی ڕوخسار ڕادەکێشیت و دەبێتە هۆی کشان و چرچبوونی پێستەکە

-دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوون و تێک ئاڵانی قژ

-تاڵە قژەکان لاواز دەبێت و بە ئاسانی دەپچڕێت