تەندروستی

دوو گیراوە بۆ ڕزگاربوون لە چرچبوونی ناوچەوان

پیربوون، هۆکاری بۆماوەیی، هەستەکان و کاریگەری تیشکی خۆر لەهۆکارە باوەکانی چرچبوونی پێستە بە تایبەت پێستی  ڕوخسار بەشێوەیەکی دیاریش دەرکەوتنی لە ناوچەوان دا

هەندێک گیراوەی سروشتی هەیە کە دەکرێت بە بەکارهێنانیان دەرکەوتنی ئەم چرچانە کەمبکرێتەوە، ئەو کەرەستە و تەکنیکەی کە بەکار دەهێنرێت شێداری و کشانی پێست ڕێکدەخاتەوە

-گیراوەیەک بە بەکارهێنانی مۆز

مۆز یەکێکە لە خۆراکە باشەکان بۆ تەندروستی پێست، ڤیتامینەکان و چەوری سروشتی تێدایە کە وا لە پێست دەکات بەهێز و تەندروست بێت

¼ ی مۆزێک بپەستێوە تا بە تەواوی ورد دەبێت وەک شلەیەکی لێ دێت پاشان کەمێک بخەرە سەر ناوچەوانت بۆ ماوەی 15 بۆ 20 دەقە، پاشان بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ دەبینیت پێستی ناوچەوانت نەرم و درەوشاوەتر دەردەکەوێت

-گیراوەیەک بە بەکارهێنانی مزرەمەنییەکان

مزرەمەنییەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامنەکانی (سی و ئی)، کە دەبێتە هۆی ڕوونی و درەوشاوەیی پێستی ناوچەوان ئەمە لەگەڵ ئەوەی تەندروستی پێست بە گشتی باشتر دەکات

دەتوانیت هەر کام لە مزرەمەنییەکان کە خۆت ئەتەوێت وەک لیمۆ، پرتەقاڵ و سندی بیخەیتە سەر ناوچەوان و بۆ ماوەی 10 دەقە بیهێڵیتەوە

یان بە جۆرێکیتر ئامادەی بکەیت- لە قاپێکدا ¼ کوپ ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ ئارد تێکەڵ بکە تا وەک کرێمێکی لێ دێت پاشان بیخەرە سەر ناوچەوانت با 20 دەقە بە دەموچاوتەوە بمێنێتەوە پاشان بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ