هەمەڕەنگ

هەشت هەڵە لە شێوازی بەکارهێنانی جلشۆردا کە وا دەکات زوو لەکار بکەوێت

جلشۆر یەکێکە لە پێداویستییە هەرە گرنگەکانی ماڵ و کار ئاسانییەکی باشە بۆ خانمان بۆ پاککردنەوەی جلوبەرگ، ئەگەرچی زۆر پێویستی بە ئاگادار بوونە لە کاتی بەکارهێنان دا

بەڵام خراپبوون و لەکار کەوتنی جلشۆرەکانمان زۆرکات دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەی خۆمان لە بەکارهێنانیدا کە ڕەنگە هەرگیز هەستت پێ نەکردبێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لە هەشت هەڵەی باو دەکات لە بەکارهێنانی جلشۆردا کە وا دەکات هەر زوو لەکاربکەوێت کە ئەمانەن:

-تێکردنی ڕێژەیەکی زۆر لە پاککەرەوەکانی وەک تایت و شامپۆ

-تێکردنی گۆرەوی بە بێ بەکارهێنانی تورەکەی تایبەت بۆ گۆرەوییەکان

-پاکنەکردنەوەی فیلتەری جلشۆرەکە

-تێکردنی بڕێکی زۆر جل بە یەک جار

-دانانی جلشۆر لە شوێنێکدا کە هاوسەنگ نەبێت

-بەکارهێنانی پاککەرەوەیەک کە تایبەت نەبێت بە جلشۆری ئۆتۆماتیک

-پاککردنەوەی جلشۆرەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی

-بەکارهێنانی ئاوی پیس

-بەجێ هێشتنی جلەشۆراوەکان لەناو جلشۆرەکەدا بۆ ماوەی زیاتر لە 12 سەعات کارێکی هەڵەیە