تەندروستی

شەش هەڵە لە کاتی شانەکردنی قژدا کە زیان بە تاڵە قژەکانت دەگەیەنێت

پارێزگاری لە قژ و هێشتنەوەی بە نەرمی و درەوشاوەیی تەنها لە ڕێی خواردنی تەندروست و بەکارهێنانی ماسکی تایبەتەوە نییە بەڵکو شێوازی شانەکردنی قژ کاریگەری لەسەر لاوازبوون یان گەشەکردنی قژ دادەنێت

 

ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لە شەس هەڵەی باو دەکات کە لە کاتی شانەکردی قژدا بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین زیان بە تاڵە قژەکانمان ئەگەیەنێت کە ئەمانەن:

 

-داهێنانی قژ بە ئاڕاستەی هەڵە

داهێنانی قژ ڕاستەوخۆ لە سەرەوە بۆ خوارەوە قژەکەت ڕادەکێشێت بەڵکو دەبێت لە نیوەی خوارەوەی قژەکە دەست بە شانەکردنی بکەیت

 

-تەنها داهێنانی سەر تاڵەکانی کۆتایی قژەکەت

لەگەڵ ئەوەی دەستپێکردنی شانەکردنی قژ لە نیوەی کۆتاییەوە گرنگە بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بەشی سەرەوە شانە نەکرێت

 

-بەکارهێنانی شانەی خراپ

بەکارهێنانی شانەی باش کە تاڵە قژەکان نەپچڕێنێت یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی گەشەی قژت باشتربێت و تاڵە قژەکانت بەهێز بێت

 

-زۆر داهێنانی قژ

چەند جارێک داهێنانی قژ لە ڕۆژێک دا تاڵە قژەکان لاواز دەکات

 

-بەکارهێنانی هەمان شانە بە قژی تەڕ و قژی وشک

لە کاتی داهێنانی قژ بە تەڕی پێویستە شانەکەت دانەکانی گەورە و نێوانی فراوان بێت، بەڵام کاتێک قژ بە وشکی شانە دەکەیت دەکرێت شانەکەت تاڵەکانی ورد و نێوانی کەمبێت

 

-شانە نەکردنی قژ پێش شتن

باشتر وایە پێش ئەوەی قژت بشۆی شانەی بکەیت بۆ ئەوەی تاڵەکان تێک نەئاڵێت و ئاسانتر بە تەڕی دابهێنرێت و زیانی بەرنەکەوێت