تەندروستی

زانایان بە دروستکردنی خانە لە تاقیگەدا بەرگری لەش بەهێز دەکەن

گروپێکی ئەمریکی چەند خانەیەکی بنچینەیی لە تاقیگەدا دروستدەکەن کە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی بەرگری لەش .
بە پێی بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی " دەیلی مەیڵ "ی بەریتانی گروپێك لە زانایان لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە تاقیگەدا چەند خانەیەکی بنچینەییان دروستکردووە کە بەچاو نەبینراوە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرگری لەش دروستدەکات .
ئاماژەیان بەوەکردووە، چاندنی ئەم خانانە ڕێگاخۆشکەرە بۆ چارەسەری زۆر لە نەخۆشیەکان وەک شێرپەنجە و شەکرەی جۆری دوو هەروەها نەخۆشیەکانی دڵ .
ئەم خانانە کە لە تاقیگەدا دروست دەکرێن دەتوانرێت لە چارەسەری بەشە جیاوازەکانی لەش بەکاربێندرێن و بە بێ ئەوەی بەرگری لەش بەرهەڵستی بکات، دەتوانرێت گەشەیان پێبدرێت بکرێنە شانە و ئەندامی جیاوازی جەستە و لە پڕۆسەی چاندندا بەکاربێنرێن .