تەماتە یەکێکە لە سەوزە سوودبەخشەکان و لە ژیانی ڕۆژانەدا زۆر بەکار دەهێنرێت، بەڵام خواردنی ئەم سەوزەیە بەشێوەیەکی تایبەت و ئامادەکردنی وەک شۆربا ڕەنگە سوودەکانی بۆ تەندروستی مرۆڤ زیاتر بکات
پێگەی "هێڵس پڵەس" بەشێک لە سوودەکانی شۆربای تەماتەی بڵاوکردۆتەوە کە ئەمانەن:
-سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی
-توانای بینین زیاد دەکات
-پێست درەوشاوەتر دەکات
-تەندروستی ئێسکەکان باشتر دەکات