هەمەڕەنگ

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ تەنها شیر دەخوات

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە وڵاتی میسر تەنها شیر دەخوات، هیچ جۆرە خواردنێک و تەنانەت ئاویش ناخوات.

 

باوکی ئەم گەنجە دەڵێت"نەمان توانیوە ڕێگری شیر خواردنی لێ بکەین لە کاتی خواردنی شیری دایکییەوە کە تاکو تەمەنی 4 ساڵی بەردەوام بوو لەسەر خواردنی شیری دایکی"

دواتریش هیچ جۆرە خواردنێکی دیکەی نەخواردووە جگە لە ماست و شیر کە ئەمەش بە هۆی نەخۆشی غودەوەیە کە پێوەی دەناڵێنێت.

 

ئەم گەنجە لە ڕووی جەستە و مێشکەوە تەنها وەک منداڵێکی 4 ساڵ ماوەتەوە کە کاتەکانی تەنها بە دانیشتن و خەو بەسەردەبات، سەرەڕای سەردانیکردنی چەند پزیشک و نەدۆزینەوەی هیچ چارەسەرێک، هەربۆیە بڕیاردراوە کە ئەم گەنجە وەک منداڵێک بمێنێتەوە بۆ درێژای تەمەنی.