تەکنەلۆژیا

یەکەم ڕۆبۆتی ئاگرکوژێنەوە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی لۆس ئەنجڵس دا بەکارهێنرا

ئاگرکوژێنەرەوەیەکی نوێ دەنێردرێت بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی لۆس ئەنجڵس پێش ئەوەی لە کۆنفرانسێک دا بناسێنرێت، کە ئەویش ڕۆبۆتێکی نوێ یە

پێگەی "سی ئێن ئێن" بڵاویکردۆتەوە "RS3" یەکەم ئامێری ڕۆبۆتی ئاگرکوژێنەوە لە ئەمریکا کە بڕیار بوو لە 13ی ئۆکتۆبەردا لە کۆنفرانسێکدا هەواڵی دروستکردنەکەی بڵاو بکرێتەوە

بەڵام وەک حاڵەتێکی فریاگوزاری خێرا پێش ڕاگەیاندنی ڕەوانە کرا بۆ بەشداری پێکردنی  لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی لۆس ئەنجڵس دا

ڕۆبۆتەکە لە توانایدایە هەموو ئەو بەرد و ئامێرانەی کە دێتە سەرڕێگای ڕای بدات و  لە ماوەی یەک دەقەدا 2،500 گاڵۆن ئاو دەڕژێت

ئەم ئامێرە لەو شوێنانەدا بەکار دەهێنرێت کە زۆر مەترسیدارە بۆ ئاگرکوژێنەرەوەکان و ڕۆشتنیان بۆ ئەو بەشانەی ئاگرەکە مەترسی لەسەر سەلامەتی گیانیان دروست دەکات