تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ نرخی هەرزانترین مۆبایلی (5G) ئاشکرا دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ نرخی هەرزانترین گالاکسی (5G) لە وڵاتی ئەڵمانیا ئاشکرا کرد . لە چەند ڕۆژی رابردوو لە میانەی گەشتی "Life Unstoppable" کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری نرخی مۆبایلی گالاکسی " A42 5G" ئاشکرا کردووە بە هەرزانترین مۆبایلی کۆمپانیاکە کە بە تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم کاردەکات ناساندویەتی . کۆمپانیا کۆریەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە نرخی ئەو مۆبایلە لە وڵاتی ئەڵمانیا ٤٣٥ دۆلاری ئەمریکی دەبێت . ئەوەشی خستۆتەڕوو مۆبایلەکە بە سێ ڕەنگی سپی و ڕەش و ڕەساسی بە شاشەی "Super AMOLED" بە قەباری ٦،٦ ئینج بەردەست دەبێت .