تەندروستی

بەسوودترین ١٠ خواردن بۆ ژنانی دووگیان


گرنگترین قۆناغی ژیانی ژنان ئەو کاتەیە کە دووگیانن، پێویستە گرنگییەکی زۆر زیاتر بەخۆیان و بە تەندروستییان بدەن چونکە قۆناغێکی قورسە و باشیی تەندروستی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ دایکەکە و کۆرپەلەکەش.

باشترین ١٠ خواردن کە پێوسیتە ژنانی دووگیان پشتگوێی نەخەن و بیخۆن:

1- هێلکە: ١٢ جۆری ڤیتامین و کانزا زیاتری تێدایە.
2- ماسی سەلەمۆن: دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ئۆمێگا ٣
3- فاسۆڵیا: دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پرۆتین بە ڕێژەیەکی زیاتر لە سەوزەواتەکانی تر.
4- پەتاتە: دەوڵەمەندا بە ڤیتامین A 
5- دانەوێڵەکان: بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڕیشاڵ و سیلینیۆم و ڤیتامین E زۆر گرنگن.
6- چەرەساتەکان: بەهۆی بوونی ئۆمێگا ٣ تێیاندا زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دایک و کۆرپەلەکە و هەروەها سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و ڕیشاڵەکانە.
7- ماست: سەرچاوەی کالسیۆم و پرۆتینە.
8- سەوزە گەڵادارەکان: سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین A, C, K و ترشی فۆلیکن.
9- گۆشتی سووری بێ چەوری: سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینە و سوودێکی تایبەتی هەیە بۆ ژنی دووگیان بەتایبەت گۆشتی مانگا.
10- میوە و سەوزە ڕەنگاو ڕەنگەکان: خواردنی بڕێکی زۆر لە میوە و سەوزە ڕەنگاو ڕەنگەکان وادەکات ماددەی خۆراکی زۆر بەسوود بچێت بۆ جەستە.



2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 7:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر