هەمەڕەنگ

بە شریتی کۆن سەعات دروست دەکرێت


لە هەوڵێكی نوێدا ژن و پیاوێكی ڕووسی شریتە كۆن و بەسەرچووەكان دووبارە بەكاردەهێننەوە بەبەكارهێنانی لەیزەر سەعاتی هەمەجۆر و نایابیان لێ دروست دەكەن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ژینگە لە کەلوپەلە فڕێدراوەکان و دووبارە سوود بینینەوە لەو کەلوپەلانە.

لە ئێستادا " پاڤێڵ پۆلیوخین" لەگەڵ " كسینیا پۆلیوخینا"  لە شاری " یەكاترینبێرگ" ی ڕووسیا دەژین و كۆمپانیایەكیان بەناوی "كیب كۆمپانی" دامەزراندووە و تیایدا سەعاتی دیواری نایاب و ناوازە دروست دەكەن.

بازرگانییەكەیان زۆر سەركەوتووە و خواستێكی زۆر لەسەر كارەكانیان هەیە، ئەم دوو هاوسەرە سوود لە شریتەكانی سەردەمی سۆڤیەتی كۆن وەردەگرن و لە ڕێگەی لەیزەرەوە و لە سەرخواستی كڕیارەكان سەعاتەكان دیزاین دەكەن، چونکە ئەو شریتانە چیتر بەکارنایەت.

جێی ئاماژەیە كاركردن لەسەر شریتەكان كارێكی ئاسان نییە و پێویستی بە شارەزایی و لێهاتووی هەیە بە تایبەتیش چۆنیەتی بەكارهێنانی لە یزەر، لەبەرئەوەی پێویستە بۆ هەر دیزاین و سەعاتێكی نوێ نەخشی لەیزەرەكە بگۆڕدرێت، سەعاتەكانیش بە پێی خواستی كڕیارەكان دیزاین دەكرێن و ئەو وێنانەیان بۆ دروست دەكرێت كە خۆیان داوای دەكەن. 




2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 5:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر