تەکنەلۆژیا

لە هۆنگ کۆنگ ڕۆبۆتێكی شێوە كرمی دروست دەکرێت


لە نوێترین داهێناندا كۆمەڵیك لە زانایانی هۆنگ كۆنگ ڕۆبۆتێكی نوێیان دروست كردووە، ڕۆبۆتۆكە زۆر بچووكە و وەك كرم دەجوڵێت، بە شێوەیەک دیزاین كراوە كە توانای هەڵگرتنی ماددەی گەورە و قورسی هەبێت.

بۆ دروستكردنی ڕۆبۆتەكە سوود لە ستراكچەری قاچی زیندەوەرە ووردەكان وەرگیراوە، ڕۆبۆتەكە خاوەنی كۆمەڵێك قاچە كە نەرمن و توانای نوشتانەوەیان هەیە، ئەمەش وا لە ڕۆبۆتەكە دەكات توانای هەڵگرتنی كێشی قورسی هەبێت، لە هەمانكاتدا دەتوانێت بەسەر كۆسپ و بەرزییەكاندا هەڵگەڕێت.

لە ئێستادا زانایان دەیانەوێت بۆ مەبەستی پزیشكی سوود لە ڕۆبۆتەكە وەربگرن و لە ڕێگەیەوە دەرمان بۆ ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ بنێرن، هەربۆیە كاردەكەن بۆئەوەی ڕۆبۆتەكە پەرە پێبدەن و وایلێبكەن توانای شیبوونەوەی هەبێت لە ناوجەستەی مرۆڤدا.

زانایان سەرقاڵی دروستكردنی ڕۆبۆتەكەن بە شێوە و تایبەتمەندی جیاواز و نوێوە کە بە تەواوی سروشتی بێت و زیان بە جەستە نەگەیەنێت و یارمەتیدەرێكی باش بێت لە چارەسەرە پزیشكیەكاندا.



2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 4:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر