تەکنەلۆژیا

بە ڤیدیۆ بوگاتی ئۆتۆمبێلێکی نوێی ئاشکراکرد


لە دواهەمین نمایشی ئۆتۆمبێل لە پاریس کۆمپانیای بوگاتی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی ئاشکراکرد کە بە سیستەم و دیزاینێکی زۆر جیاواز دروست کراوە و نرخەکەی ٥،٧ ملیۆن دۆلارە.

ئەم مۆدێلە نوێیە بەناوی " بوگاتی دیڤۆ"وەیە و گەر بشتوانیت پارەکەی دەستەبەربکەیت ناتوانیت بیکڕیت چونکە تەنها ٤٠ ئۆتۆمبێلی لەم مۆدێلە دروست کراوە و هەمووشی فرۆشراوە.

ئۆتۆمبێلەکان لە ئێستادا لە دروستکردندان و لە ساڵی ٢٠٢١دا ئامادە دەبن، ئەم مۆدێلە وەک شیرۆن خێرا نیە و ٣٥ کیلۆگرام کێشی سووکترە بەڵام بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە زیرەکترە و خێراترین توانای لێخوڕینیشی بۆ ٢٣٦ میل لە کاتژمێرێکدا دیاری کراوە.

شایەنی باسە ئەم ئۆتۆمبێلە لەسەر ناوی شۆفێری فەرەنسی " ئەلبێرت دیڤۆ" ناونراوە.




2 مانگ پێشتر - Oct 8 2018 7:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر