هەمەڕەنگ

بەڕازیل بۆتە سەنتەری تاقیکردنەوەی کۆمپانیاکانی جوانکاری


بەڕازیل یەكێكە لەو وڵاتانەی دانیشتوانەكەی خاوەنی نەتەوە و نەژادی جیاوازن، لە ئێستادا بۆتە تاقیگەیەكی جیهانی و زۆرینەی بەرهەمەكانی قژی لێ تاقیدەكرێتەوە چونکە هەر هەشت جۆرەكەی قژی لێبەدی دەكرێت، لەهەمانكاتدا بەكارهێنانی بەرهەمەكانی قژ لەلایەن زۆرینەی خەڵكی ناوچەكەوە گرنگیەكی باشی پێدەدرێت بەجۆرێك وەك ڕۆتینی ڕۆژانەی لێهاتووە.

لەو چوارچێوەیەشدا كۆمپانیای بەناوبانگی بواری بەرهەمەكانی جوانكاری " لۆریاڵ" سەرقاڵی تاقیكردنەوەی بەرهەمە نوێیەكانیەتی لە تاقیگەكانی بەڕازیل، بەرێوبەری توێژینەوەكەش ئاماژەی بەوەدا لەبەرئەوەی هۆكارەكانی وەك كەش و هەوا و خۆر و شێ لەهەمانكاتدا بەكارهێنانی بەرهەمە كیمیاییەكان بۆ ڕەنگ كردنی قژ و خاوكردنەوە و كۆمەڵێك هۆكاری تریش بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە قژیان، بۆیە بەڕازیلیەكان یەكێكن لە كڕیارە بەردەوامەكان و شارەزایەكی باشیان لە بەرهەمەكانی قژدا هەیە.

دوای تاقیكردنەوەی بەرهەمەكان دووبارە توێژینەوە لەسەر قژەكان دەكرێت، لە تاقیگەیەكی تایبەتدا لەلایەن توێژەرەكانەوە بە ئامێری تایبەت كاریگەری بەرهەمە جیاوازەكان لەسەر هەمان قژ دیاری دەكرێت، دواتریش لە ڕێگەی ئامێرێكی ترەوە بەهێزی و لاوازی قژەكان دیاری دەكرێت و تاقیكردنەوەیان لەسەر دەكرێت، جێی ئاماژەیە ئەم تاقیكردنەوانە یەك بۆ دوو مانگی دەوێت و لە كۆتایشدا گەر بەرهەمەكە بەوشێوەیە نەبوو كە دەیانەوێت دووبارە دەگەڕێندرێنەوە بۆ تاقیگەكان و پێكهاتەكانی دەگۆڕدرێن و بە ڕێژەی جیاوازی پێكهاتەكانەوە بەرهەمدەهێنرێنەوە.



هەفتە پێشتر - Oct 8 2018 4:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر