تەندروستی

سرکەی سێو بە ١١ شێوە سوودت پێدەگەیەنێت


سوودەکانی سرکەی سێو زۆرە و هەمیشە باس دەکرێت چەندێک سوود بە ئەندامەکانی جەستە و تەندروستی بە گشتی دەگەیەنێت، دەتوانێت چارەسەر بێت بۆ زۆر دۆخی تەندروستی.

سوودەکانی سرکەی سێو بۆ تەندروستی:

1- کێشەی هەرس ناهێڵێت و دەتوانیت کەمێک تێکەڵی زەڵاتەکەت بکەیت یان لەگەڵ پەرداخێک ئاو تێکەڵی بکەیت و دوای نان بیخۆیتەوە.
2- ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە ئەمەش یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات.
3- وەک سەرچاوەیەکی ووزە وایە و هیچ زیانێکی لاوەکی نیە و دەتوانیت کەمێک لەگەڵ چایەکەت تێکەڵ بکەیت.
4- بۆ قورگ ئێشە بەسوودە دوای تێکەڵکردنی لەگەڵ هەنگوین و ئاوی گەرم.
5- کۆنترۆڵی ئاستی ئەنسۆلین دەکات گەر دوای نان خواردن کەمێک لەم سرکەیە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەیت و بیخۆیتەوە.
6- ئاستی کۆلسترۆڵ دادەبەزێنێت.
7- ڕێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجە گەر لەگەڵ چەند خواردنێکی سروشتی دژە شێرپەنجە تێکەڵ بکرێت و بخورێت وەک برۆکلی و زەیتی زەیتوون و چەرەسات، چونکە ناهێڵێت خانە شێرپەنجەییەکان گەشە بکات.
8- چارەسەری سەرئێشە دەکات گەر کەمێک سرکەی سارد بدەیت لە پارچە قوماشێک و بیدەیت لە ناوچەوانت، دەتوانیت چەند دڵۆپێکیش زەیتی گوڵەباخی تێکەڵ بکەیت.
9- قژ بریقەدار دەکات گەر کەمێک لە سرکەکە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەیت و قژی پێ بشۆیت بۆ ماوەی چەند خولەکێک.
10- کڕێشی قژ لادەبات دوای ئەوەی سرکەی سێوی تێکەڵکراو بە ئاوی لێدەدەیت لە دوای سەر شتن، بۆ ماوەی ١٥ خولەک وازیلێبهێنە و پاشان بە ئاو بیشۆ.
11- چونکە دژە بەکتریایە دەتوانێت زیپکە لەناو بەرێت گەر لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکەیت و بە لۆکە بیدەیت لەو ناوچەیەی زیپکەی هەیە بۆ ماوەی ٥-٢٠ چرکە.



هەفتە پێشتر - Oct 7 2018 7:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر