تەکنەلۆژیا

بە ڤیدیۆ ئۆتۆمبیلە سەرسوڕهێنەرەکەی ڕینۆ ببینە


کۆمپانیای ڕینۆ (Renault) لە دواهەمین پێشانگەی ئۆتۆمبیلدا لە پاریس بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئۆتۆمبیلە نوێیەکەی خۆی ئاشکراکرد کە بە شێوەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر دروست کراوە و پیشانی دەدات لە داهاتوودا هۆکارەکانی گواستنەوە چییان لێدێت.

ئۆتۆمبیلە نوێیەکە بەناوی EZ-Ultimo بە تەواوەتی کارەباییە و خۆی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی خۆی لێدەخوڕێت واتە شۆفێری نیە، دەتوانێت تاوەک سێ کەس لە کاتێکدا تێیدا دابنیشن و بە شێوەیەکی زۆر کەشخە و ناوازە دروست کراوە.

ناو ئۆتۆمبیلەکە مێز و شوێنی تایبەتی تێدایە لە تەختە دروست کراوە و وەک ژووری دانیشتن وایە بەڵام هیچ شوێنێکی نیە بۆ شۆفێر، ئەم ئۆتۆمبیلە کارەباییەش تەنها بۆ نمایش دانراوە و بۆ فرۆشتن نیە.



هەفتە پێشتر - Oct 6 2018 4:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر