تەکنەلۆژیا

کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر منداڵ چییە؟



لە ئێستادا ڕۆژ لەدوای رۆژ تەکنەلۆژیا بەرەوپێش دەچێت بەڵام لەگەڵ ئەو سوودە بێوێنانەی کە بە مرۆڤیان گەیاندووە زیانیشیان ھەیە، ھەر لەوچوارچێوەیەدا کۆمەڵێک ئەکتەر باس لە کاریگەریە نێگەتڤەکانی تەکنەلۆژیا دەکەن لەسەر منداڵان, ئەکتەری دیار " جۆن ستامس دەڵێت منداڵەکەی تا نەبێتە ٤٠ ساڵ مۆبایلی بۆ ناکڕێت، لەبەرئەوەی پێیوایە کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەری نێگەتڤیان لەسەر منداڵان ھەیە، سەبارەت بە دۆخی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەکتەرەکە وتی کە ھەوڵدەدات بە منداڵەکانی بڵێت کە ئەوە ژیانی ڕاستەقینەی خەڵک نییە، و خەڵک بەو شێوەیە نین کە خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنوێنن، و ئامۆژگاریشیان دەکات کە ئەگەر دەیانەوێت ژیانێکی باشتریان ھەبێت با ئەکاونتەکانیان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بسڕنەوە و ژیانی ئاسایی خۆیان بژین. ئەکتەر " برادلی ویتفۆڕد' دەڵێت ھەستێکی زۆر ناخۆشە ئەوکاتەی دەبینی منداڵەکەت لەناو تەکنەلۆژیادا ون دەبێت، بەڕاستی تەکنەلۆژیا کار دەکاتە سەر مێشکی منداڵەکان و ژیانیان تێک دەدات.  



هەفتە پێشتر - Aug 9 2018 12:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر