هەمەڕەنگ

سەگێکی تایبەت بەکار دەھێنرێت بۆ دۆزینەوەی گیانەوەرە جیاوازەکان



سەگی جۆری مەڕی (شیپ دۆگس) بە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی سەگ ناسراون و لە ئوستورالیا زاکانان بەکاریان دەھێنن بۆ بۆنکردنی بوونەوەرە مەترسیدارەکان و دۆزینەوە و ناسینەوەیان.
"ڕوبی" و "ئودا" کە دوو سەگی جۆری مەڕین و ڕاھێنراون بۆ ئەوەی کاربکەن وەک دیاریکەر لەڕێگای بۆنکردنی جۆرە مەترسیدارەکان.
"لوک ئیدوارد"یش کە خاوەن و ڕاھێنەری سەگەکانە دەڵێت " کە ئەوان دەزانن ئەم سەگانە زۆر باشن لە گەڕاندا، ئەوانیش ئەوەیان دەوێت چونکە ئەم جۆرە سەگە توانای بەرگەگرتنی لەڕووی جەستەیی و مێشکییەوە زۆرە.
لە ئێستادا ئەم سەگانە کارێکی نوێیان ھەیە و ئەویش گەڕانە بەدوای جۆرێکی بۆقدا بەناوی باو باو، ئەمەش سەخت ترین کارە بۆیان کاتێک دەچنە ناو دارستانەکەوە و بەدوای ئەو بۆقەدا دەگەڕێن. بەپێی زانیارییەکانی باخچەی ئاژەڵانی مێلبۆرن ئەم جۆرە بۆقە لەماوەی ٥-١٠ ساڵیتردا بەرەو لەناوچوون دەچێت و دۆزینەوەی جۆرەکەشیان زۆر کارێکی گرانە، بۆیە ئەم جۆرە سەگە ھەڵبژێردراوە لەگەڕان بەدوای بۆقەکەدا چونکە دەتوانێت زۆر بە وردی و خێرایی شوێنی بۆقەکان دیاریبکات نەک تەنھا لەڕێگای گوێوە بەڵکو بە شێوازی تریش.
یاریدەدەری توێژینەوەی باخچەی ئاژەڵانی ڤیکتۆریاش بۆ ژیانی کێوی دەڵێت" ئەوان پێیان وایە توانای ئەم سەگانە بۆ دیاریکردنی ھەندێک جۆری بوونەوەر زۆر بەسوودە، و  شتێکی زۆر گرنگە کە ئەوان تەکنیکێکی تایبەتی خۆیان ھەیە"
تراسی ئیدواردیش کە خاوەنی سەگەکانە دەڵێت "لە ئێستاشدا بەچکە سەگێکی تر لە جۆرێکی جیاواز ھاتووە بۆ باخچەکە بەناوی وەپی لە سەرەتای فێربوونی ڕاھێنانەکانیەتی بۆ تێکەڵ بوون بە ژینگە و فێرکردنی ئەرکەکانی." سەگەکانیش ئێستا پێکەوە زۆر دڵخۆشن و بوون بە ھاوڕێ.



4 مانگ پێشتر - Aug 1 2018 2:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر