هەمەڕەنگ

جوانترین کچی جیھان لە ئینتەرنێت ھەڵبژێردرا



دوابەدوای بڵاوکردنەوەی وێنە نایابەکانی کچێکی تەمەن ٥ ساڵ لەلایەن فۆتۆگرافەرێکەوە دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێناو کچەکەش لە رێی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە بە جوانترین کچی جیھان دانرا.

ئەم وێنانە لە لایەن فۆتۆگرافەری بەتوانا مۆفی بامویوا گیراون, ئەک کچە منداڵەش ناوی "جێر"و تەمەنی تەیا ٥ ساڵە, وێنەکانی بەشێوازێکی زۆر تایبەت گیراون کەتیایدا رەنگی پێست و قژو سیمای کچەکە بەشێوەیەکی زۆر سەرنج راکێش دەردەکەوێت. بۆیە بەھۆی جوانی و نایابی وێنەکانەوە ئەم کچە خنجیلەیە نازنازی جوانترین کچی جیھانی پێبەخشرا ئەمەش لەرێی ئەو ھەزاران کۆمێنتەوە بوو کە لەرێی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە بۆ وێنەکە نوسرا بوون. 



4 مانگ پێشتر - Aug 1 2018 2:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر