هەمەڕەنگ

یارییەکی ئەلیکترۆنی هەرزەکاران بۆ خۆکوژی هاندەدات


دوای ئەوەی چەندین حاڵەتی خۆکوشتنی هەرزەکاران بەهۆی یاریی (نەهەنگی شین)ەوە لە سەرانسەری جیهان تۆمارکرا، لە ئێستادا یاریی فۆرت نایت (Fortnite)یش ژیانی یاریکەرەکانی گۆڕیوە بۆ مۆتەکە.

کارل تۆمسۆنی ١٧ ساڵ، زۆربەی کاتەکانی لە یاریکردن بە فۆرت نایت لەرێی مۆبایلە هۆشمەندەکەیەوە بەسەردەبرد، بەهۆی ئەوەشەوە تووشی ئالوودەبوون بوو، تەنانەت وایلێهات واز لە خواردن خواردنەوەش بهێنێت بۆ ئەوەی بەبێ پچڕان یاریبکات.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دوای چەند مانگێك لە یاریکردن، تۆمسۆن بۆ راکردن لەو ئالودەییە ویستی لە نهۆمی سێهەمی باڵەخانەکەیانەوە خۆی فڕێبداتە خوارەوە، بەڵام لەوکاتەدا باوکی دەیبینێت و لەو هەوڵە خۆکوژییە رزگاری دەکات.

لە ئێستاشدا هەرزەکارەکە بۆ بۆ جارەسەر لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە، لە بۆچوونی خۆی دەربارەی یاریەکە دەڵێت: هەرکاتێك هەلی بردنەوەت زیاتر دەبێت، ئارەزوو دەکەیت لە یاریکردن بەردەوام بیت.

یاریی فۆرت نایت یارییەکی جەنگییە یاریکەرەکان لەرێی هیڵی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ یەکتریدا یاریدەکەن، کە یاریەکەش پێکهاتووە لە چەند سەربازێك لە دوورگەیەکدا کە نەخشەکەی بەرە بەرە بچوک دەبێتەوە، بۆ بردنەوەی یاریەکەش پێویستە تا بەرامبەرەکانت بکوژیت و تا کۆتایی بمێنیتەوە.



2 هەفتە پێشتر - Jul 31 2018 1:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر