تەکنەلۆژیا

ئۆتۆمبیلی فڕیو دروست دەکرێت



لەدرێژەی ئەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژیە بەردەوامانەی کە لە جیھاندا ڕوودەدات، لە نوێترین داھێناندا کۆمپانیای بواری پیشەسازی  ڕۆڵز ڕۆیسی بریتانی ئۆتۆمبیلێکیان درووستکردووە کە توانای ھەستان و نیشتنەوەی لەسەر زەوی ھەیە و بەپێی وتەی بەرپرسانی کۆمپانیاکەش لە سەرەتای ٢٠٢٠وە دەتوانرێت کاری پێبکریت. کۆمپانیای ڕۆڵز ڕۆیسی بواری پیشەسازی تۆتۆمبیل کە بنکەی سەرەکیان لە لەندەنە، ئۆتۆمبێلیکی کارەباییان بەرھەم ھێناوە  بەناوی ئیڤیتۆڵ، کە باڵەکانی ٩٠ پلە توانای  خولانەوەیان ھەیە، ئەمەش ڕێگە بە نیشتنەوەی دەدات، ھەروەھا بەپێی وتەی بەرپرسانی کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێلەکە بۆ گواستنەوەی تاکە کەسی و کۆمەڵ و گواستنەوەی سەربازی دیزاین کراوە کە دەتوانێت ٤ بۆ ٥ سەرنشین ھەڵبگرێت بە خێرایی ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ میل لە سەعاتێکدا گەشت بکات.
 رۆب واتسن بەرێوەبەری تەکنیکی لە کۆمپانیای رۆڵز رۆیس ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بۆماوەی ساڵێکە سەرقالی ئەم کارەن و ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە کە مامەڵە لەگەڵ تەکنەلۆژیای کارەبایی بکەین تا چیتر تەکنەلۆژیا باوەکان بەکارنەھێنین لە کارەکانماندا، سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی کە چۆن ھاتووچۆی ئەو سەدان  ئۆتۆمبێلە لە ئاسماندا ڕێکدەخەن، واتسۆن وتی تا ئێستاش ھەندێک کێشەمان لە چۆنیەتی ڕێکخستنی ئاسمانیدا ھەیە، بەڵام پێم وایە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەمە چارەسەر دەکەن و ئامێرەکە ئامادەدەبێت بۆ کارکردن. ئەم دیزاینە نوێیە ھەرایەکی گەورە لە کۆنفرانسی فارەنبۆرگ دەنێتەوە کە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی نمایشی ئاسمانییە و ٦ مانگ جارێک ساز دەکرێت، و کۆنفرانسەکە لە ١٦ بۆ ٢٢ی تەمووزی ئەمساڵ بەرێوەدەچێت  و وابڕیارە ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی کۆمپانیای رۆڵز رۆیس لە ٢١ و ٢٢ تەمووز نمایش بکرێت. 



3 مانگ پێشتر - Jul 21 2018 4:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر