تەندروستی

چۆن خۆمان لە گەرما بپارێزین



بەھاتنی وەرزی گەرما، زۆرێک لە ئێمە شێوازی جیاواز بۆ خۆ فێنککردنەوەو خۆپاراستن لە گەرما بەکاردەھێنێت.

ناوەندی کۆنترۆل و رێگری لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایانگەیاندووە کە ساڵانە زیاتر لە ٦٠٠ کەس تەنھا لە ئەمریکا بە ھۆکاری نەخۆشییەکانی پەیوەست بە گەرما کە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت، گیان لە دەست دەدەن. 
پسپۆڕانی کەشوھەوا لەو بارەیەوە رایانگەیاندووە: کاتێک کە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، ئەگەری ھەیە مەترسیدار بێت، ئەو مەترسییە لە کاتێکدایە کە پلەی گەرما لە شەودا نەھۆتە خوارەوەو دەرفەت بە فێنک بوونەوەی جەستە نادات و زیاتر دەبێت. 

لە م بارەیەوە شارەزایان پێشنیار دەکەن چەند ھەنگاوێک بۆ خۆپاراستن لە گەرما بگرینە بەر:
١. ئاوی پێویست لە رۆژە گەرمەکاندا بخۆینەوە
٢. ئاگامان لە خواردن و خواردنەوەمان بێت، چونکە ھەندێک خواردن پلەی گەرمی لەش بەرز دەکەنەوە.
٣. لەو کاتانەی کە ھەوا زۆر گەرم دەبێت، ھەوڵ بدەین نەرۆینە دەرەوە.
٤. خۆمان بە ئاوی سارد بشۆین.
٥. جلی تەسک نەپۆشین و ئاگامان لەوە بێت کە چ رەنگێک لەبەر دەکەین.


هەفتە پێشتر - Jul 12 2018 11:54AM
Print Friendly and PDF
زیاتر