تەندروستی

سوودەکانی یاری تۆپی پێ بۆ تەندروستی



نکولێ ناکرێت کە یاری تۆپی پێ یەکێکە لەپڕ جەماوەرترین یارییەکانی جیھان کە زۆرترین بینەر بەلای خۆیدا رادەکێشێت بەتایبەتی لەمیانەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی جامی جیھانی.
وێڕای ئەو چێژەی کە بۆ بینەران فەراھەمی دەکات، یاری تۆپی پێ سوودی تەندروستی زۆری ھەیە بۆ ئەوانەی بەپراکتیکی یارییەکە دەکەن.
بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لەھەفتەیەکدا ٣ سەعات تۆپی پێ دەکەن جەستەیان ١٥٠٠ کالۆری زیاتر لەو ھەفتەیەدا دەسوتێنێت و لەماوەی مانگێکدا یەک کیلۆگرام لەکێشیاندا دادەبەزێت.
ھاوکات یاری تۆپی پێ تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن باشتر دەکات بەو پێیەی یاریزانێکی ئاسایی بەتێکراِ  ٨ تا ١٠ کیلۆمەتر ڕادەکات لەھەر یارییەکدا ئەوەش دەبێتە ھۆی پاراستنی رێژەی لێدانی دڵ دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن و رێگرتن لەکەڵەکەبوونی ماددەی زیانبەخش لەخوێنبەرەکاندا.
جگە لەوەش پراکتیزەکردنی تۆپی پێ بەسوودە بۆ پتەوترکردنی ئێسک و رێگە دەگرێت لەکەمبوونەوەی چڕی ئێسک لەکاتی بەساڵاچووندا.



4 مانگ پێشتر - Jul 9 2018 3:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر