هەمەڕەنگ

ئەمریکا- پێشبرکێی زۆرترین ژمارەی خواردنی لەفە لەکەمترین کاتدا بەرێوەچوو



لە(کۆنی ئایلاند) لەنیویۆرک لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێشبرکێیەکی ناوازەی خێراترین و زۆرترین ژمارەی خواردنی لەفەی ھۆت دۆگ بەرێوەچوو.

لەم پێشبرکێیەدا (جۆی چیسنۆت) توانی پارێزگاری لەنازناوەکەی بکات لەو پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەدا. 
ئەو پیاوە توانی (٧٤) لەفە بخوات لەماوەی تەنیا ١٠ دەقیقەدا بەو جۆرە پشتێنەی تایبەت بەدەستبھێنێت بۆ جاری (یانزەیەمین)ی خۆی.
لەرکابەری خانمانیشدا (میکی سۆدۆ) توانی نازناوی خۆی مسۆگەر بکات بەخواردنی (٣٧) لەفە بەو جۆرە بۆ پێنجەمین ساڵ نازناوەکە بەدەست بھێنێتەوە.
کۆی خەڵاتەکانی ئەم پاڵەوانێتییە ٤٠ ھەزار دۆلارە و یەکەمی ھەردوو رەگەز یەکی ١٠ ھەزار دۆلار بەدەست دەھێنن. 



5 مانگ پێشتر - Jul 7 2018 2:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر